ئایار 29, 2020

عێراق.. سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌

دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌ و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری به‌غدا، دوانی وه‌قفی سوننی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه‌ له‌كاتی خۆرئاوابوون مانگ ببینن، بۆیه‌ سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌ و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سه‌ره‌تای مانگی شه‌وال، به‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریكرا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتریش له‌ هه‌ریه‌ك وڵاتانی سعوودیه‌ و قه‌ته‌ر رایانگه‌یاند، سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌ و دووسبه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه‌.

 

© 2017 Hawler