شوبات 27, 2020

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پاشگەزبوونەوە لە چاکسازیی نییە

جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەرای ئەو بەربەستانەی دەهێنرێنە بەردەم پرۆژەیاسایی چاکسازیی، پڕۆژەیاسای چاکسازیی ئەنجام دەدرێت.

روونیشکردەوە، مووچەی هیچ کەسێک نابڕدرێت، بەڵکو دادپەرەوریی لە پێدانی مووچە فەراهەم دەکرێت.

لای خۆیەوە، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، رایگەیاند، حکوومەت هەوڵدەدات لیستی مووچەی پێشمەرگە و شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەو کەسانە پاک بکاتەوە کە ناشایستەن.

روونیشکردەوە، مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هاوشێوەی بەغدای لێدەکرێت.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنفراسە رۆژنامەوانیە گووتی، حکوومەت لە ماوەی 60 رۆژ پرۆژەیاسای چاکسازیی لە دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان جێبەجێدەکات.

© 2017 Hawler