ئاب 13, 2020

د.بەشیر حەداد رۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستانی داعش بەرز دەنرخێنێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ ساڵیادی راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی داعش، رۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستانی داعش بەرز دەنرخێنێت.

لە دووەمین ساڵیادی راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی داعش، دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکات و ئازایەتی رۆڵی پێشمەرگەی کوردستان و سوپا و گشت هێزه عێراقییەكان لە تۆمارکردنی داستانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆر و ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی شار و ناوچەکان لە بن دەستی داعش بەرز دەنرخێنێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، پێویستە بە هەموو لایەک پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی شەڕی دژی تیرۆرستان بکەین، چونکە ئەو دەستکەوتانە بە خوێنی هەزاران کەس لە رۆڵە قارەمانەکانی وڵات لە هێزی پێشمەرگە و سوپا و پۆلیس و عەشایرەکان بەدەست هاتووە.

حەداد داواشی کرد هەموولایەک هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی سەقامگیری و ئارامی بۆ وڵات بگەڕێتەوە و پارێزگاریش لە دەستکەوت و ئەزمونی دیموکراسی لە وڵاتدا بکرێت و کار بکرێت بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ریشەیی لە وڵات و جێبەجێکردنی داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیانی عێراق لە تەواوی پارێزگاکاندا.

سڵاو لە رۆحی بەرزەفڕی شەهیدەکان

© 2017 Hawler