ئاب 13, 2020

هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: لەو ماوەیەی دیاریکراوە مۆڵەتی شۆفێرییەکانتان نوێ بکەنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە لەو ماوەیەی دیاركراوە بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ئاگاداری سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەكەینەوە، كەوا بریاری زیادكردنی بڕی سزای بەسەر چوونی مۆڵەتی شوفێری، كە لە بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گشتی دەرچوبوو، بە ‌بڕیاری وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارپێكردن پێی راگیراوە تا رۆژی 2020/12/5 واتا تا ساڵێكی دیكە. بۆیە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كەوا لەم ماوەی ساڵەدا سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن، بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان و لۆد دروست نەكەن لەسەر لیژنەكانی پشكنینی چاو و بەشی مۆڵەت".

© 2017 Hawler