کانونی دووەم 20, 2020

وه‌زیری كاره‌با: كێشەی سەرەكی وەزارەت دابەشكردنی كارەبایە بە شێوەیەكی باش كۆنترۆڵ نەكراوە

دوێنێ، پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی كێشه‌ی كاره‌بای نیشتمانی و دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نیی له‌ وه‌رزی سه‌رما‌دا به‌سه‌ر هاووڵاتییان كرد و، وەزیری كارەبا، له‌سه‌ر داوای خۆی، به‌شداریی له‌ دانیشتنه‌كه‌ كرد و له‌ میانی وته‌یه‌كدا، وه‌ڵامی راو سه‌رنجی په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه‌.

كه‌مال محه‌مه‌د، وەزیری كارەبا، باسی كێشەو بەربەستەكانی بەرده‌م كەرتی كارەبای لە كوردستان كردو رایگەیاند؛ بۆ بەرھەمھێنانی كارەبا پێویستیان بە گاز یاخود بوودجە ھەیە. ئاماژەی بەوەشكرد؛ 13 وێستگەی بەرھەمھێنانی كارەبایان ھەیە و 6737 مێگاوات كارەبا بەرھەم دەھێنن.
وەزیری كارەبا، ئاماژەی بەوەشكرد؛ لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەند وێستگەیەكی بەرھەمھێنانی كارەبا لە سلێمانی و دھۆك و ھەولێر دامەزراون. بەڵام، تائێستا ھێڵی كارەبایان بۆ دابین نەكراوە، ئاماژەی بەوەشكرد؛ كێشەی سەرەكیی وەزارەت لە دابەشكردنی كارەبایە، كە بە شێوەیەكی باش كۆنترۆڵ نەكراوە.

بەشی هەواڵ

© 2017 Hawler