ئاب 13, 2020

وەزارەتی پێشمەرگە روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا روونكردنەوە لەسەر ئەو ناوانە دەدات كە وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ خولی فڕۆكەوانی بڵاوی كردوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە: “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ناوانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ خولی فڕۆكه‌وانی‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نییه ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌”.

روونكراوەتەوە: “ئه‌وانه‌ی له‌ بنه‌كانی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان له‌ سنووری هه‌ولێر و سلێمانی تۆماركراون دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراوه‌وه‌ ئاگا‌دار ده‌كرێنه‌وه‌”.

© 2017 Hawler