ئاب 13, 2020

وتارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و کاردانەوەکان لە میدیاکانی عێراق و ناوچەکە

دوای ئەوەی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی خۆی و کابینەکەی، لە گوتارێکی میدیاییدا، دەستکەوتوو و هەوڵەکانی کابینەکەی خستەڕوو، ئەمەش وێڕای ئەوەی لە نێوخەڵکی کوردستان بووە مایەی سەرنج و بایەخ و دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش هەبوو، هاووڵاتیانی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هیوای بەدیهاتنی ئەو هیوایانەیان خواستووە کە سەرۆکوەزیران لە گوتارەکەیدا باسی کردبوو؛

ڕۆژنامەی فەرمیی حکومەتی عێراق، ڕۆژنامەی"الصباح" لە ژمارەی ڕۆژی یەکشەممەدا، ڕاپۆرتێکی لەسەر کۆی وتارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم کردووە و دەنوسێت:" مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندووه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌ن و باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌رهاویشته‌ی پۆزه‌تیڤی هه‌بووه‌.
هەروەها ڕۆژنامەی "المدی"، جگە لەوەی لە لاپەڕی یەکی ڕۆژنامەکەدا بە بایەخەوە باسی لە وتارەکەی سەرۆکوەزیران کردووە، هاوکات ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلی لەسەر ئامادە کردووە و باسی لەو دەستکەوتانە کردووە، کە مەسرور بارزانی، لە گوتارەکەیدا ئاماژەی پێداوە.
هەروەها، " ڕۆژنامەی الزمان"، کە یەکێکە لە بەربڵاوترین ڕۆژنامە عێراقییەکان، لە لەندەن بە چاپ دەگات، بە بایەخەوە باسی لە ناوەڕۆکی وتارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم، مەسرور بارزانی کردووە و بە مانشێتێکی گەورە نوسیوییەتی:" مه‌سرور بارزانی گرنگرین ده‌ستكه‌وته‌كانی 100 رۆژی كاركردنی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ده‌ستهێنراون خسته‌ڕوو". ئەم کاردانەوانەش لە میدیا عێراقییەکان، لە سەروەختی ئەو ئاڵۆزییانەن کە لە عێراق بە هۆی خۆپێشاندانەکانەوە دروستبووە و حکومەتی هەرێمیش هەوڵەکانی جددی تر و چڕتر کردۆتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی عێراق بگاتە ڕێککەوتنێکی گشتگیر سەبارەت بە پرسی نەوت و بودجە.

 

© 2017 Hawler