کانونی دووەم 20, 2020

سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی ئه‌ندامانی پەرلەمان دەکات بۆ دانیشتنی سبەی

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/10، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌ حوكمی برگه‌ی (سێییه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/10، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
بەشی هەواڵ

© 2017 Hawler