تشرینی دووەم 12, 2019

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له‌ موسڵمانان ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له‌ موسڵمانان ده‌كات.

 له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیدا هاتووه‌، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی (محەمەد) درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئارامی بێ و زیاتر گیانی برایەتی و  لێبووردەیی و تەبایی بچەسپێ و گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە لە دەردەسەری و ناخۆشی بەدوور بێ. 

لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە سەر پەیامی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی و پتەوكردنی رۆحی هاوبەشی بەیەكەوەژیان و دابینكردنی زەوینەی لەباری خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی و رەتكردنەوەو نەهێشتنی نەریتی نەویستراوی دووبەرەكی و توندڕۆیی و شەڕانگێزیی. جارێكی دیكە یادی لەدایكبوونی حەزرەتی(محەمەد)درودی خوای لەسەر بێت، لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.   

© 2017 Hawler