تشرینی دووەم 12, 2019

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەمزووانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و پەیوەندیەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات، لەگەڵ عێراقیش چارەنووسی فەرەنسیە داعشە دەستگیرکراوەکان تاوتوێ دەکات، فەرەنسا ئامانجیەتی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە شەڕدا دەستگیرکراون، هەر لە عێراق دادگایی بکرێن.

لۆدریان پێشتر چەند جارێک هاتووەتە هەرێمی کوردستان و بەغدا،بەلام سەردانی ئەمجارەی بۆ بەغدا بۆ پرسێكی تایبەتە،ئەو دەڵێت لە عێراق لەگەڵ بەرپرسان پرسی دۆزینەوەی سیستەمێکی دادوەرری گونجاو تاوتوێ دەکەین بۆ دادگایی هەموو چەکدارەکان لەناویاندا چەکدارە فەرەنسییە دەستگیرکراوەکان.
سەردانەکەی لۆدریان لەکاتێکدایە کە سەدان چەکداری فەرەنسی لە عێراق دەستبەسەرن،بەشی زۆریان حوکمی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە،ژمارەیەکیشیان لەماوەی رابردوو لە سێدارەدراون کە نیگەرانی فەرەنسای لێکەوتەوە،بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا ١١ چەکداری فەرەنسی داعش لە عێراق لە سێدارە دراون."
لۆدریان هەروەها بۆ یەکەم جار ئاشکرای کرد لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ٩ ئەندامی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵاتوون،،ئەو لەبارەی ئەو ئەندامانەی داعش دەڵێت ئەو ژنە فەرەنسیانە لە ساڵی ٢٠١٥ وە چوونەتە نێو داعش، گەشتیار نەبوون، ئەوان بوونەتە چەکدار و دژی فەرەنسا شەڕیان کردووە .
بڕیارە دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، لۆدریان سەردانی هەولێریش بکات، ئەو لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک دەکرێت بۆ راگرتنی شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا هەم سەرۆک بارزانی، هەم نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی داوای وەستاندنی شەڕیان کردبوو لە رۆژئاوای کوردستان، بە هەمان شێوە ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوا دەکات شەڕ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان بوەستێنرێت،پێی وایە رێگەی سەربازی چارەسەر نییە بۆ دۆخی سووریا کە هێشتا خۆی شڵۆقە .
فەرەنسا و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی پتەو و بەهێز و مێژووییان هەیە ؛لۆدریان خۆی چەند جارێک سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، هیچ سەردانێکی بۆ عێراق، بێ هاتن بۆ هەرێمی کوردستان تەواونەکردووە، لە دوای ساڵی ١٩٩١و و هێرش و دەردەسەری کورد بەهۆی رژێمی پێشووی عێراق، فەرەنسا بەردەوام رۆڵی هەبووە لە پاڵپشتی گەلی کوردستان و حکومەتەکەی، ئەو وڵاتە یەکێک بوو لەو وڵاتانەی پێداگربوو لە چەسپاندنی بڕیاری ناوچەی دژە فڕین لە هەرێمی کوردستان و دواتر سەربەخۆیی دەسەڵات و بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،گەلی کوردستان ئێستاش پاڵپشتی و وشەکانی دانیال میتران و فرانسۆ میترانی هاوژینی لە پاڵپشتی کوردستان لەبیر نەکردووە، ئەو پاڵپشتییە ٢٧ ساڵ زیاتر بەردەوامە و ئێستاش بەرپرسانی فەرەنسا کوردستان وەکو خاوەن پێگە و دەسەڵاتی سیاسی سەربەخۆ دەناسێنن.
دوای ئەوەی شەڕی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بەرۆکی کوردستانی گرت، ئۆلاند یەکەم سەرۆک بوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە هەولێر دابەزی و پاڵپشتی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەربڕی، ئەو کە ٥ ساڵ نوێنەرایەتی فەرەنسای دەکرد لە ناوەندە جیهانییەکاندا رۆڵیشی هەبوو لە پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە لەگەڵ پێشمەرگە پێکەوە داعشیان لە هەموو ناوچەکانی کوردستان دەرکرد
دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە پێش دوو ساڵ و مانگێک بەڕێوەچوو،نێچیرڤان بارزانی رۆڵی گەورەی هەبوو و سەرکردایەتی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی کرد بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتان، لەماوەی کەمتر لە ٧ مانگدا لە لایەن زۆربەی سەرکردەکانی جیهان پێشوازی لێکرا
٢ـی ١٢ـی ٢٠١٧لە کۆشکی ئیلیزیێ وەکو یەکەمین وڵات، ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوانیان کردەوە، پاریس هەروەها یەکێکە لەو وڵاتانەی پێداگرە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا،داوا دەکات بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن، هەروەها یەکێکیشە لەو وڵاتانەی بەشدارە لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، هاوشانی ئەڵمانیا، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە .

© 2017 Hawler