تشرینی یەکەم 17, 2019

ساڵح موسلیم: هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی جێگای سوپاسە و ئومێدی دروستکردنی یەکێتی کوردانە

لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كانی ته‌ڤده‌م، باس لە هەڵوێستی سەرۆک بارزانی دەکات لە هەمبەر بارودۆخی ڕۆژئاوا و ڕایدەگەیەنێت، هەڵویستەکانی سەرۆک بارازانی سەبارەت بە کوردانی ڕۆژئاوا جێگای سوپاسە و ئەوان ئومێدی زیاتریان بە سەرۆک بارازانی هەیە.

ساڵح موسلیم بە دەنگی ئەمریکای گوتووە:" بێگومان ئەو ھەڵوێستە بەشتێکی باش ئەزانین جێی سوپاسە پێویستە لەسەر ھەر کوردێک کەبەو شێوەیە بێت ئومێدی ئێمە لەسەر "کاک مەسعود" زیاترە لەوەی کە دەتوانێت دیالۆگ و یەکێتی کوردان دروستبکات دەتوانێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ ھەمولایەنەکان باش بکات و لەگەڵ ئێمە-شدا پەیوەندی باشی ھەبێت، به‌بڕوای ئێمه‌ یەکێتی کوردان له‌ ئێستادا لەھەرکاتێکی تر زیاتر پێویستە نەک ته‌نها بۆ "ڕۆژئاوا" بەتەنها بۆ تەواوی کوردستان بە گشتی لەبەر ئەوەی ئەو مەترسیەی کەھەیە بۆ تەواوی کوردانە."
سەبارەت بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە رایگەیاندبوو، چیتر ئەمریکا بەشدار نابێت لە پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا، ئەو سەرکردەیەی پەیەدە دەڵێت:" راستە ئەمڕۆ دوژمنێکی ھاوبەش ھەبێت بێگومان پێویستە ھاوکاریش ھەبێت و چەکیش بدەن بەڵام "ترامپ" باسی یازدە ھەزار "شەھیدی ئێمەی" نەکردووە " ترامپ" ده‌یتوانی بڵێت چەند سەربازی ئەمریکی لێرە "شەھیدبون"؟ ئەوەی شەڕی ئەکرد ئێمە بوین ئەوەی لەپێشەوە بوو ئێمە بوین ئەوەی چالاکی ئەنجامدەدا ئێمە بوین لەو پێناوەشدا یانزە ھەزار "شەھید-مان" داوە بەڵام سوپای ئەمریکا سەلامەتبوون ھیچ زیانێکیان بەر نەکەوت بۆیە دەبێت قوڵتر سەیری بابەته‌كه‌ بکەین ئەو شەڕەی لەسوریا ھەبوو شەڕێکی زۆر گەورە بوو ئەمە لەلایەک لەلایەکیتر بڕوانێت لەشەڕی عێراق چەند سەربازی ئەمریکی تیاچوون؟ لەشەڕی ئەفغانستان چەند تیاچوون؟ لەو شەڕانە-شی لەگەڵ ئێمە کردی چەند سەربازی تیاچون؟ با ئەو بەراوردانە ببینێت ئنجا باسی چەک و پارە بکه‌ن."
هاوکات ساڵح موسلیم باسی لە هەڕەشەکانی وڵاتی تورکیا کردووە سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچە کوردییەکانی سوریا و دەڵێت:" توركیا جدی بێت یا جدی نه‌بێت ئه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار بڕیار ده‌دات، چونكه‌ سه‌رۆك كۆمار ڕۆژانه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كات وه‌ ئاماده‌كاریش هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت یاخود نا ئێمه‌ به‌جدی وه‌ریده‌گرین، چونكه‌ به‌هه‌زاران له‌ جه‌ندرمه‌ی توركی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان له‌سه‌ر سنور كۆكردۆته‌وه‌، بۆیه‌ ڕاست بێت یاخود نا ئێمه‌ مه‌جبورین به‌ جدی وه‌ربگرین."
هەر لە درێژەی گفتوگۆکەیدا باسی لەوە کردووە، ئەوان بە تەنیاش بێت بەرگری دەکەن و دەڵێت:" په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵی ئێمه‌ هه‌تا ئێستاش هه‌یه‌، بۆ نمونه‌ له‌گه‌ڵ ڕوسیا و ئینگلته‌را، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا-ش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌ كه‌ دانیشتین بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری به‌ڵام ئێمه‌ داوا له‌كه‌س ناكه‌ین كه‌ هاوكاریمان بكه‌ن و چه‌كی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ پاراستنی خۆیان، ئێمه‌ خۆمانین و باوه‌ڕمان به‌خۆمان هه‌یه‌ داوای هاوكاریمان له‌ ئه‌مریكا نه‌كردووه‌ و نایكه‌ین چونكه‌ ئه‌مریكا ئێمه‌ی دروستنه‌كردووه‌ به‌ڵكو خۆمان خۆمانمان دروست كردووه‌ له‌سه‌ر پشتی ئه‌مریكا دروست نه‌بوین،وه‌هه‌موو كه‌س ده‌زانێت ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كێ هه‌یه وه‌ ئازادیشین له‌و په‌یوه‌ندییانه‌، ئێمه‌ نازانین و دیار نیه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ماوه‌كانی داهاتوو دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا-دا ده‌ست پێبكاته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و ناساندنی مافی دیموكراسی ئێمه‌ له‌ده‌ستوری نوێی سوریا بۆ ئه‌مه‌ش كه‌سێك بیه‌وێت ڕێگری بكات و ده‌ستمان ببه‌ستێت شتی له‌وجۆره‌ نیه‌."

© 2017 Hawler