کانونی یەکەم 12, 2019

ئێران ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراق هەڵدەگرێت

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا رایگەیاند، هاووڵاتیانی عێراقی لە رۆژی 24-10-2019 تاوەكو رۆژی 27-12-2019 بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی ئێران بكەن.

لە راگەیێندراوێكدا، باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا هاتووە، لە رۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ تاوەكو 27ی كانونی دووەمی 2019 هاووڵاتیانی عێراق دەتوانن بە بێ ڤیزا سەردانی ئێران بكەن.
ئاماژە بەوەش كراوە، بەمەبەستی پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دوو گەلی دۆست، برادەر و دراوسێ (ئێران و عێراق) و وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ هەنگاوی شایستەی رێزلێگرتنی عێراق بۆ لابردنی ڤیزەی هاووڵاتیانی ئێرانی لە مانگەكانی موحەڕەم و سەفەر.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هیوادارن ئەو بڕیارە ببێتە هۆی قوڵتركردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكوومەت و گەلی دۆست و لە ئایندەشدا هەردوولا بتوانن بە یەكجاری ڤیزا لە نێوانیاندا هەڵبگرن".

© 2017 Hawler