تشرینی یەکەم 22, 2019

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ)

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ی خوشك و برایانی ئێزدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە كەسایەتی و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی رووحانی كوردانی ئێزدی وسەرجەم ئێزدیان لە كوردستان و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە و مایەی دڵنەوایی و ئارامیی بێت و كۆتایی بە ناخۆشی و دەردەسەریەكان بێنێت.

 

بەوبۆنەیەوە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی ماددی و مەعنەوی پارتیمان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ تەواوی ناوچەكانتان و كاركردن بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەیان و پەرەپێدان و پێشكەوتنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی لای گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.

 

جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆزبێت و ئومێدی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

5/10/2019

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت یەکەم 22 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ت یەکەم 21 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ت یەکەم 20 2019
  • 1
  • 2
  • 3
© 2017 Hawler