ئەیلول 19, 2019

بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی کرد

دەقی پەیامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان:
بەڕێز/ سەرۆکی پارتی دیمکراتی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی
بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەکەین و هیوادارین سەرکەوتووبن لەبەدیھێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و یەکڕیزی راستەقینە و دوورخستنەوەی کوردستان لە ململانێی ناوچەیی، بەتایبەت مەترسی شەڕی ناوخۆ.
بەگرنگی دەزانین پارتی دیموکراتی کوردستان و هەموو لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان پشتگیری پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و تەواوی دامەزراوە نیشتمانییەکان بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەڕێوەبردنی کوردستان بەشێوازێکی تەندروست لەپێناوی پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و مسۆگەرکردنی دادی کۆمەڵایەتی و ژیان و گوزرانیان.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بەتایبەت کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەکانی کوردستانە پێکەوە درێژە بە خەبات و تێکۆشانی ئاشتییانە بدەن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و کارگێڕی ئەو ناوچانە بەهاوکاری و هەماهەنگی حکومەتی فیدراڵ وھەموو ئەو لایەنانەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە.
بزووتنەوەی گۆڕان

© 2017 Hawler