کانونی یەکەم 05, 2019

مەسرور بارزانی: هیوادارم یادی دامەزراندنی پارتی ببێتە مایەی ئاشتی و ئاوەدانی و ئازادی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ یادی 73هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوادەخوازێت: "ئەم بۆنە مەزنە ببێتە مایەی بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەتر و ژیانێکی بەختەوەرتر بۆ گەلەکەمان و ئاشتی و ئاوەدانی و ئارامی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان".

لەم یادەدا، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و گشت لایەنگر و ئەندامانی پارتی و پێشمەرگەی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

بەبۆنەی یادی حەفتاو سێ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، پارتی کوردایەتی و بەرخودان و ساڵڕۆژی لە دایکبوونی سەرۆک و رابەرمان مەسعود بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم .

هیودارم ئەم بۆنە مەزنە ببێتە مایەی بەدەستهێنانی دەسکەوتی گەورەتر و ژیانێکی بەختەوەرتر بۆ گەلەکەمان و، ئاشتی و ئاوەدانی و ئارامی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان.

 

© 2017 Hawler