کانونی یەکەم 05, 2019

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر ده‌كات

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 15ـی8ـی2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازی له‌ دۆمنیك ماس، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، كونسوڵی فه‌ره‌نسا وێڕای سوپاسی پێشوازیكردن كۆتایهێنانی به‌ئه‌ركی خۆی له‌ كوردستان به‌سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند و له‌ هه‌مانكاتیشدا پیرۆزبایی خۆی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان و ساڵیادی له‌ دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی و دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاڕأسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد و پێزانینی خۆی و حكومه‌تی فه‌ره‌نسای ده‌ربڕی كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو هاوكار بوونه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسایشی به‌رزنرخاند و سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانی كرد، كه‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونه‌ و هیچكات ئه‌م هه‌ڵوێست و هاوكاریانه‌ی گه‌لی كوردستان له‌یاد ناكه‌م و له‌ هه‌ر شوێنێك بم كوردستان له‌بیرناكه‌م.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌ گرنگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و ته‌ئكیدی له‌به‌رده‌وامی و پێشخستنی دۆستایه‌تیه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كونسوڵ دۆمینك ماس له‌ئه‌ركی نوێیدا خواست.

به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ پرسی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و جه‌خت له‌سه‌ر دیالۆگ و رێگه‌ی ئاشتیانه‌ كرایه‌وه‌.

© 2017 Hawler