ئەم پەڕەیە چاپ بکە

سەرۆك بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری به‌رگریی عێراق دەكات

رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ـی٨ـی٢٠١٩ له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازیی له‌ نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها شەڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.