کانونی یەکەم 09, 2019

سه‌فین دزه‌یی پۆستی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرت

له‌ دوای پێکهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لە درێژه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان، سه‌فین دزه‌یی، له‌ شوێنی فه‌لاح مسته‌فا، له‌ پۆستی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربوو.

دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته‌كان، به‌ سه‌رپه‌رشتی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد.
هەر لە درێژەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستەکان لە کابینەی نۆیەمدا، بەپێی فەرمانێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان لە کابینەی رابردوو، پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزەی وەرگرت.
لە فەرمانەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە کە بڕیاردرا بە راسپاردنی عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، ناسراو بە ئاشتی هەورامی، بە پۆستی یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە.
شایەنی باسە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبه‌كاربوونه‌ و بڕیاریشه‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاڵوگۆڕی پۆستی ته‌واوی ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كان كۆتایی بێت.

© 2017 Hawler