ئاب 18, 2019

شاندێکی باڵای وڵاتی بەریتانیا سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمیان کرد

دوێنێ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای بەریتانی كرد كه پێکهاتبوو له جەنەڕاڵ سێرجۆن لۆریمەر راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جۆن ویلیکس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرنتن کونسڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
شاندی میوان سەرەتا پیرۆزباییان لە سەرۆک وەزیران کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ و سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستانیشیان بۆ بەغدا بە گرنگ و پێویست ناوبرد. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی بەریتانیا و هاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کرا.
سەرۆک وەزیران سوپاسی شاندی میوانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەمزووانە لیژنە پەیوەندیدارەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی زیاتر دەکەن بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها ئاماژە بە گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی جموجۆڵەکانی داعش درا لە چەند ناوچەیەکی عێراق.

 

© 2017 Hawler