تەمموز 21, 2019

سه‌عد حه‌ریری پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ڕێز سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ، 11/7/2019 ئه‌نجام درا، به‌ڕێز سه‌عد حه‌ریری هه‌روه‌ها پیرۆزبایی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆهه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر هەینی, 12 تەمموز 2019 10:01
© 2017 Hawler