تەمموز 21, 2019

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ڕێواس فایه‌ق ده‌كات

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا بۆ خاتوو ڕێواس فایه‌ق به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیيه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ به‌رێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

بەڕێز خاتوو د. ڕێواز فایەق،

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانه‌وه‌ به‌ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان دەخوازم.

پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی یاسایيی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕێكخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەركردنی یاسا و بڕیارە پێویستەكانه‌وه‌. هيوادارم به‌ ئه‌زموون و شارەزاییتان له‌ كارى په‌رله‌مانى و به‌ هاوكاريى هه‌موو فراكسيۆنه‌كان، خزمه‌تێكى باشتر به‌ قۆناغى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بين بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى سيسته‌مى حوكمڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

لەگەڵ ڕێزمدا..

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

11/7/2019

© 2017 Hawler