تشرینی یەکەم 20, 2019

بۆ پیرۆزبایی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ندیی به‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌كات

پاش ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ متمانه‌ی پێدرا، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌كات و هیوای خواستووه‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ هۆی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پاڵپشتی و هاوكاریی خۆی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مان بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م كردووه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستوون.
له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، متمانه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م درا و سوێندی یاساییان خوارد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و هێڵه‌ گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان خسته‌ڕوو.

© 2017 Hawler