تشرینی یەکەم 20, 2019

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ مەسرور بارزانی

بەبۆنەی متمانەدانی پەرلەمان بە پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی حكوومەت، بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وێڕای پیرۆزبایی كردن، سەرۆك كۆماری عێراق پاڵپشتیی و ھاوكاریی خۆی بۆ مەسرور بارزانی و كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەربڕی.
ھەروەھا بەرھەم ساڵح ھیوای سەركەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست وەك سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.
دوێنێ، پەرلەمانی كوردستان متمانەی بە پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەخشی. لە وتارێكیشدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھێڵە گشتییەكانی چوار ساڵی داھاتووی حكوومەتی خستەڕوو. ئاماژەی بەوەش كرد، كە كاری سەرەكیان رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی دەبێت.

© 2017 Hawler