ئایار 26, 2020

عەبدوڵڵا گویل تەلەڤزیۆنێك دژی ئەردۆغان دادەمەزرێنێت

عەبدوڵڵا گویل، یانزەهەمین سەرۆك كۆماری توركیا، ئامادەكاری كردوە تا تەلەڤزیۆنێك دابمەزرێنێت و لە بەرژەوەندی خۆی بە كاری بهێنێت.

گویل بە نیازە لە هەڵبژاردنی 2019 ببێتە ركابەری رەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ بوونی بە سەرۆك كۆمار، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ كەناڵێكی میدیایی نییە و، تەنیا لە رێگەی رۆژنامەی (قەرار)ـەوە دەتوانێت بیروبۆچوونی خۆی بڵاوبكاتەوە

.
ماڵپەڕی (سۆل)ـی توركی بڵاوی كردوەتەوە عەبدوڵڵا گویل، لەگەڵ گروپێكی میدیایی تایبەت بە خۆی كۆبوونەوەی كردوە و، بڕیاریانداوە تەلەڤزیۆنێك دابمەزرێنن.
لە هەواڵەكەدا هاتوە، ئامادەكاری بۆ ئەو تەلەڤزیۆنە كۆتایی هاتوە، لە ماوەیەكی نزیكیشدا دەست بە پەخش دەكات و، ئەگەریش زۆرە لە رێگەی ئەو كەناڵەوە رەخنە لە سیاسەتی ئەردۆغان و ئاكپارتی بگرێت، چونكە لە میدیاكانی سەر بە ئاكپارتی، بەردەوام هێرشی توند دەكرێتە سەر گویل

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler