ئایار 26, 2020

ئۆپۆزسیۆن و حكوومەتی توركیا لەسەر عەفرین بوو بە شەڕیان

كەمال كلیچدارئۆغلو سەرۆكی جەهەپە، كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە، داوا دەكات سوپای توركیا نەچێتە ناو سەنتەری عەفرینەوە. ئەو دەڵێت: "پێم شتێكی راست نییە، سوپای توركیا بچێتە ناو سەنتەری عەفرینەوە".

لە بەرامبەر ئەو قسانەدا، بەكر بۆزداغ وتەبێژی حكوومەتی توركیا، بە توندی هێرش دەكاتە سەر كلیچدارئۆغلو و بە لایەنگیری تیرۆرستان دەیچوێنێت.
كلیچدارئۆغلو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ سەر عەفرین ئاماژەی دا، زۆر گوناحە ئێمە لە عەفرین ئەو هەموو شەهیدە بدەین، بۆیە پێم باش نییە سوپای توركیا بچێتە ناو سەنتەری عەفرینەوە

.
چەند سەعاتێك دوای ئەو لێدوانە، بەكر بۆزداخ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەم گوتەیەی كلیچدارئۆغلو بەو مانایە دێت، كە سوپا بە هیچ شێوەیەك رووبەرووی تیرۆرستان نەبێتەوە، هەروەها پشتگیری كردنیشە لە تیرۆرستان. دەبێت كلیچدارئۆغلو و هاوشێوەكانی بزانن، كە سوپای توركیا دەچێتە ناو سەنتەری عەفرین و كەسیش ناتوانێت رێگری لێ بكات".
ئەم گوتەیەی بەكر بۆزداغ لە كاتێكدایە، كە ماوەی 19 رۆژ دەبێت سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر عەفرین دەستپێكردوە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ پێشڕەوییەك بكات

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler