ئەیلول 18, 2020

له‌ناو ئاوه‌كانی ده‌ریای ره‌شدا پێكدادانێكی سه‌ربازیی له‌نێوان سوپای سه‌ربازیی رووسیا و ئۆكراینا روویدا

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ناو ئاوه‌كانی ده‌ریای ره‌شدا پێكدادانێكی سه‌ربازیی له‌نێوان سوپای سه‌ربازیی رووسیا و ئۆكراینا روویداوه.‌

دوای ئەوەی سێ بەلەمی سەربازیی ئۆکرانیا سنووری رووسیایان بەبێ مۆڵەت بەزاند، هێزی دەریاوانی رووسیا رووبەڕوویان بویەوە و پێکدادان دروستبووە.
خزمەتگوزاریی ئاسایشی رووسیای فیدراڵ ( ئێف ئێس بی) کە بەرپرسە لە پاراستنی سنووری رووسیا رایگەیاندووە، ئەوان ناچاربوون تەقە لەو سێ بەلەمە بکەن چونکە سنووریان بەزاندووە و بەڵگەیان هەیە ئۆکرانیا مەبەستی گێچەڵبووە لەگەڵ رووسیا.
ئۆکرانیاش، رووسیا بە هێرشکردنە سەریان تۆمەتبار دەکات و تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە.
پێكدادانه‌كه‌ی رۆژی رابردوو كه‌ له‌ گه‌رووی نێوان ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای " ئازۆڤ " روویداوه‌، به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئۆكراینا، سوپای ده‌ریایی رووسیا ته‌قه‌ی له‌ سێ كه‌شتیی ئۆكراینی كردووه‌ و دواتریش رێگه‌ی له‌ پێشڕه‌وییان گرتووه‌.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئۆكراینا، دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كانی رووسیا ته‌قه‌ی له‌وان كردووه‌ ئه‌وانیش به‌ چه‌كی قورس وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، سێ سەربازی ئۆکرانی لە پێکدادانەکان برینداربوون، بەڵام تەندروستیان جێگیرە.
بەهۆی هەستیاریی بارودۆخەکە، نیکی هاڵی، باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، تویتێکردووە و نووسیویەتی: "کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش سبەی کاتژمێر 11 بەڕێوەدەچێت".هۆكاری ئه‌م پێكدادانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌وكاته‌وه‌ی رووسیا دوورگه‌ی " قریم "ـی به‌ خاكی خۆیه‌وه‌ لكاندووه‌، له‌وساوه‌ كه‌شتی جه‌نگیشی له‌ژێر پردی " كرچ " جێگیر كردووه‌ و رێگه‌ی له‌ تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كانی ئۆكراینا گرتووه‌ تا نه‌توانن له‌ ده‌ریای ئازۆڤه‌وه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆناو ئاوه‌كانی ده‌ریای ره‌ش
لە ساڵی 2014، رووسیا، هەرێمی کریمیا کە بەشێک بوو لە ئۆکرانیا کردە بەشێک لەو وڵاتەکەی، لەو کاتەوە جەنگی ناوخۆی لە ئۆکرانیا دروستبووە و پەیوەندی رووسیا و ئۆکرانیاش بە تەواوی تێکچووە.
دوای ئه‌م رووداوه‌ حكومه‌تی ئۆكراینا به‌ راگه‌یاندنی هۆشداریی له‌مه‌ڕ بارودۆخی سه‌ربازیی، داوای دانیشتنی خێرای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كردووه‌.

© 2017 Hawler