ئەم پەڕەیە چاپ بکە

کۆمپانیای سامسونگ قەرەبووی فەرمانبەرەکانی دەکاتەوە

کۆمپانیایی سامسۆنگ بە شیوەیەکی فەرمی داوای لێبوردنی لە و فەرمانبەرانەی کرد کە توشی نەخۆشی ھاتون یان گیانیان لە دەست داوە دوای کار کردنیان لە گارگەکانیاندا.

لە پاساو ھێنانەوەکەدا بەرێوەبەری کۆمپانیای سامسۆنگکیم کی نام ئاماژەی بەوە دا کە دەستەی کارگێری کۆمپانیاکە دەناڵێنن بەھۆی ئەوەی کە کۆمپانیای کۆریای باشور زۆر دواکەوتووە لە ھەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر بارودۆخەکان.
وە ھەر لە سەرەتاکانی ئەم مانگەدا کۆمپانیای سامسۆنگ رازی بوو لەسەر قەرەبووکردنەوەی ئەو کرێکارانەی کە لەکاتی کارکردن لە کۆمپانیاکەیان تـوشی ھەر نەخۆشیەک ھاتون لە کاتی وەبەرھێناندا.
پاساو ھێنانەوەکە دوابەدوای ئەو ھێرشە دێت کەکرایە سەر کۆمپانیاکە لە لایەن باوکی یەکێک لە و کرێکارانەی کۆمپانیا کە گیانی لە دەست دابوو.
ھەروەھا بەرێز کیم ئاماژەی بەوەشدا کە ماوەیەکی زۆرە کارماندانی کۆمپانیاکە دەناڵێنن بەدەست خەم ساردی و کەمتەرخەمی کۆمپانیاکە لە بەرامبەر کارمەندەکانی.بەڵام ئەمرۆ دەمانەوێت لە ناخەوە داوای لێبوردنی خۆمان ئاراستەی ھەموو کارمەندان و خانەوادەی ئەوانە بکەین کە زیانی تەندروستیان بەرکەوتوە.
جێی باسە کۆمپانیای ئەلیکترۆنی سامسۆنگ بەشێوەیەکی یەکجارینەیتوانیوە چارەسەری کێشە و مەترسیەکانیتەندروستی بکات لە کەرتی وەبەر ھێنانبە تایبەت لەو شوێنانەی کە شاشەی کریستاڵی بەرھەم دەھێنێت.
بەرێز ھوانگ کە باوکی ئەو کچەیە کە دوای کارکردنی لەو کۆمپانیایە کۆچی دوایی کرد، لە ساڵی ٢٠٠٧ دوابەدوای مردنی کچەکەی بە ژێرپەنجەی خوێن کەمپینی داواکردنی قەرەبوو لە کۆمپانیاکە راگەیاند، ھەوڵێدا کۆمپانیا ناچار بکات بە قەرەبووکردنەوەی ئەو کارمەندانەی تریش کە تووشی ھەمان نەخۆشی بوونە یاخود تووشی نەخۆشی تر بوونە بەھۆی کارکردنیان لە کۆمپانیاکە.
دەستەی لایەنگرانی تەندروستی و مافی مرۆڤی دروستکرد بە یارمەتی کرێکارەکان، ئەو گرووپەھەستان بە رێکخستنی خۆپیشاندان و نارەزایی بۆ ناچارکردنی سامسونگ بۆ وەلامدانەوەیان و ھەڵوێست وەرگرتن..
شایەنی باسە تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ٣١٩ قوربانی ھاوشێوە تۆمارکراوەو کە ١١٧ کەسن گیانیان لەدەستداوە.
پاکێجی قەرەبووکردنەوەکە لەم مانگەدا سەپێندراو ھەریەکێ لە کرێکارە تووشبووەکان و منداڵەکانیان کە کاریگەری ئەو نەخۆشیەیان لێبەدیارکەوتوەە قەرەبوو دەکرێنەوە بە بری نزیکەی ١٠٣،٢٠٧ جونەی ئیستەرلینی بۆ ھەر نەخۆشێک.