ئەیلول 18, 2020

حکومەتی تونس هاوتاکردنی بەشە میراتی ژن و پیاوی پەسەند کرد

حکومەتی تونس یاسای یەکسانکردنی بەشە میراتی ژن و پیاوی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد، پێده‌چێت له‌ په‌رله‌مان گفتوگۆ و مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر بكرێت، چونكه‌ نیگه‌رانییه‌كی زۆری ئیسلامییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

تونس یەکەم وڵاتی عەرەبییە کە پێچەوانەی شەریعەتی ئاینی ئیسلام یاسای میراتی دەردەکات و ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایی موسوڵمانەکان و دڵخۆشی سیکۆلارەکان.لە ساڵی ٢٠١٧ و لە رۆژی جیهانی ژنان، محەمەد باجی قائید سبسی سەرۆکی تونس، بۆ یەکەمجار پێشنیازی ئەو یاسایەی کرد و ئێستاش تەنها دەنگدانی پەرلەمانی ماوە تاکو بە تەواوی پەسەند بکرێت.بەگوێرەی یاساکە، خەڵکەکە سەرپشک دەکرێن لە نێوان هەڵبژاردنی یاسای میراتی شەریعەتی ئیسلام و یاسا نوێکە، بەڵام موسوڵمانانی ئەو وڵاتە بە پێچەوانەی بیروباوەڕی خۆیانی دەزانن.بەگوێرەی یاسا نوێکە، ژن و پیاو هەمان بەشی میراتییان بەردەکەوێت، بەڵام لە شەریعەتی ئیسلامدا، ژنان نیوەی بەشە میراتی باوانیان بەردەکەوێت .

© 2017 Hawler