کانونی دووەم 24, 2020

په‌رله‌مانتارێكی نه‌رویجی پێشمه‌رگه‌ بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندید ده‌كات

دوێنێ دوارۆژ بوو بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، پەرلەمانتارێکی نەرویجیش بەناوی هیمانشو گولاتی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لە ساڵی 2018 کاندید کردووە.
لەبارەی کاندیدکردنی پێشمەرگە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، گولاتی رایگەیاندووە "هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە شەڕی دژ بە داعش، کە (داعش) گەورەترین دووژمنی مرۆڤایەتین".
ئەو ئەندام پەرلەمانەی نەرویج راشیگەیاندووە، ئەگەر قوربانیدانی پێشمەرگە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی دژ بە داعش نەبوایە، ئێستا داعش گەورەتر و بەهێزتر دەبوو

.
گولاتی دەشڵێت، پێشمەرگە شایەنی خەڵاتی ئاشتین، هەروەها پێدانی خەڵاتی ئاشتی بەو هێزە، دەبێتە رێزگرتنێکی جیهانی لەم هەوڵانە و ئەو قوربانییەی کە ئەو هێزە داویەتی لە شەڕی دژ بە داعشدا.
 هیمانشو گولاتی لە 16ی حوزەیرانی 1988 لە نەرویج لەدایکبووە،بە رەچەڵەک هیندییە و ئەندامی پارتی پێشکەوتووی نەرویجییە.
 ساڵی 2017 بووەتە پەرلەمانتاری لە پەرلەمانی نەرویج.

© 2017 Hawler