کانونی دووەم 20, 2020

له‌كاتی روماڵیكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین میدیاكارێكی سه‌ر به‌ یه‌په‌ژه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

‌میدیاكارێكی سه‌ر به‌ یه‌په‌ژه‌ له‌ كاتی روماڵیكردنی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی راجۆی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی عه‌فرین گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
ئاژانسی هاواری سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو به‌ په‌كه‌كه‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌ڤرین مه‌عسوم، ژنه‌ میدیاكاری یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان له‌ كاتی روماڵیكردنی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی راجۆی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی عفرین گیانی له‌ده‌ستدا

.
ئه‌ڤرین مه‌عسوم، ژنه‌ میدیاكاری یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان پێشتر روماڵی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنانی كردووه‌و دواتریش به‌شداری له‌ روماڵی خۆراگرییه‌كانی عه‌فرین له‌دژی سوپای توركیا كردووه‌ و له‌و پێناوه‌شدا بۆته‌ قوربانی

© 2017 Hawler