ئاب 14, 2018

به‌هۆی كه‌می دانیشتووانه‌كه‌یانه‌وه‌، سكوتلاند له‌هه‌وڵدان بۆ ڕاكێشانی په‌نابه‌ر

ماتیۆ سالڤینی وه‌زیری تازه‌ی ناوخۆی ئیتاڵیا رێگه‌ی نه‌دا به‌ كه‌شتییه‌كیی هه‌ڵگری 600 په‌نابه‌ری رزگاركراو تا له‌ به‌نده‌ركانی ئه‌م وڵاته‌ رابوه‌ستێت. لەلایەكی دیكەوە، به‌سه‌رۆكایه‌تی نیكۆلا ستێرجن، سه‌رۆك وه‌زیران، پارتی نه‌ته‌وه‌یی سكوتلاند، كه‌ پشتیوانیی له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، به‌هۆی كه‌می دانیشتووانه‌كه‌یانه‌وه‌، له‌هه‌وڵدان بۆ ڕاكێشانی په‌نابه‌ر.
كه‌شتیی ئاكواریۆس كه‌ سه‌ر به‌ گروپی خێرخوازیی " ئێس ئۆ ئێس مه‌دیته‌رانه‌ "ـیه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی لیبیاوه‌ 629 كه‌سی رزگاركراوی به‌ره‌و ئیتاڵیا برد، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ رێگه‌ی به‌ كه‌شتییه‌كه‌ نه‌دا له‌ به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی رابوه‌ستێت و په‌نابه‌ره‌كان دابه‌زێنێت و رایگه‌یاند با وڵاتی مالت په‌نابه‌ره‌كان وه‌رگرێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ وڵامدا ئه‌م وڵاته‌ش په‌نابه‌ره‌كانی وه‌رنه‌گرت. لەلایەكی دیكەوە، به‌سه‌رۆكایه‌تی نیكۆلا ستێرجن، سه‌رۆك وه‌زیران، پارتی نه‌ته‌وه‌یی سكوتلاند، كه‌ پشتیوانیی له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، به‌هۆی كه‌می دانیشتووانه‌كه‌یانه‌وه‌، له‌هه‌وڵدان بۆ ڕاكێشانی په‌نابه‌ر.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌و پارته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ی سكوتلاند، پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانیایه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌كان كه‌م بكاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت دوای جیابوونه‌وه‌یان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا له‌ چوارچێوه‌ی رێكاری تازه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران كه‌ به‌مدواییه‌ رایگه‌یاندووه‌ چیتر رێگه‌ به‌ په‌نابه‌ران نادات بێنه‌ ناو خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه.
 به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی سكوتلاند، كه‌ زیاتر گوندنشینن، به‌ده‌ست پیربوونه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، چونكه‌ ڕێژه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌ چاو ناوچه‌كانی تری وڵاته‌كه‌ زۆر زیاتره‌، بۆیه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ڕاكێشانی هێزی كار به‌ئامانجی گه‌شه‌كردنی ئابووریی.
له‌ كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یدا، ستێرجن، گوتی: "سكوتلاند وڵاتێكی كراوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بین و نه‌توانین ئه‌وه‌ی باشه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمانی بكه‌ین، ئه‌وه‌ كاتی ئه‌وه‌یه‌ په‌رله‌مان ئه‌وه‌ بكات، كاتی ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆچكردن و په‌نابه‌ریی بۆ سكوتلاند بگوازرێته‌وه‌".‌
سالڤینی،رایگه‌یاند: وه‌ڵامی وڵاته‌كه‌م نه‌خێره‌ بۆ " قاچاغی مرۆڤ " و " كۆچی نایاسایی".
وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا به‌مدواییه‌ له‌ دوورگه‌ی سیسیلی ئیتاڵیا سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی هاتنی به‌لێشاوی په‌نابه‌رانی نایاسایی وتبووی كه‌ ئه‌م دوورگه‌یه‌ چیتر نابێته‌ ئۆردوگای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ره‌و ئه‌وڕوپا ده‌ڕۆن.
به‌ڵام حكوومه‌تی به‌ریتانیا ڕه‌تیكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی بۆ سكوتلاند بگوازێته‌وه‌. له‌وباره‌یه‌وه‌، ڕۆس دیڤیدسۆن، سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران له‌ سكوتلاند، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ ئامانجه‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا گرت و به‌نازانستی وه‌سفی كرد.
پێشبینییه‌كانی حكوومه‌تی سكوتلاند ده‌ری ده‌خه‌ن، كه‌ ژماره‌ی هێزی كار له‌ماوه‌ی 25 ساڵی داهاتوودا، به‌ڕێژه‌ی ته‌نها 1% زیاد ده‌كات، به‌ڵام 25% ژماره‌ی دانیشتووان زیاد ده‌كات.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.