نیسان 15, 2021

ئێران بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی پلەی یەکەمی لەسێدارەدانی دونیای هەیە

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەتا دێت ئاست و ژمارەی بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی و کۆمەڵایەتی بەرز دەبێتەوە و لە بەرامبەر ئەم بەرزبوونەوەیەشدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی لەسێدارەدراوانی زیندانی بەرەو هەڵکشانن، لە نێو هەموو زیندانەکانیشدا زیندانی ورمێ هەتا دێت ئامارەکانی بەندکردن و لەسێدارەدانی تیادا بەرزتر و بەرزتر دەبنەوە.

هەر دوێنێ شەش بەندکراوی بەندیخانەیپارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپا بوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیانبراونەتە ژووری تاکەکەسیکە لەو شەش کەسەش سێیان لەسێدارە دران و سێیەکەی دیکەیش لە ئان و ساتدان بۆ لەسێدارەدان.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە کە بەرەبەیانیڕۆژی شەممە٣ی ئەپرێلی ٢٠٢١ی زایینی، شەشزیندانی بەندیخانەی ورمێ کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەیانبۆ بڕابووەوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیانڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون وبە بنەماڵەی ئەوشەش کەسەیانگوتبوو کە بەرەبەیانیڕۆژییەکشەممە ١٥ی خاکەلێوە سزاکەیان جێبەجێ دەکرێت.ئەو شەش زیندانییەش بریتی بوون لە:
ـ میر سولتان ئەمیری
ـ سادق مەحی
ـ مستەفا نەسیرخا
ـ ئەحمەد نێعمەت وەند
ـ محەمەد کەریم محەمەدپوور
ـ ئیبراهیم نەسیرخا
هەر دوێنێ بڵاو کرایەوە کە سێ زیندانی لە بەندیخانەی ورمێ حوکمە بەسەرداسەپاوەکەیان بەرامبەر بە تۆمەتی بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر جێبەجێ کراوە کە ئەوانیش بریتیین لە:
ـ ئەحەد حەبیبوەندکوڕی حوسێن خەڵکی ورمێ
ـ سادق مەحی کوڕی عیساخەڵکی ورمێ
ـ محەمەد مەحموودیکوڕی حاجی حوسێنخەڵکی شنۆ

ڕۆژهەڵات چەقی پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی:
بە پشتبەستن بە ئامارەکان، لە ماوەی ساڵی٢٠٢٠ی زایینی، حوکمیلەسێدارەدانی ٥٦ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانیڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراون کە لەو ژمارەیە ٤ زینداییان سیاسیبوونە و ئەوانی تریشیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و حوکمەکەیان جێبەجێ کراوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کەیەکێک لە بەندکراوانی سیاسی کورد بە ناوی هیدایەت عەبدوڵاپوور تیرباران کراوە کە تەنانەت بە پێییاسا نیوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش قەدەغەیە و لە دوو دەیەیڕابردوودا حاڵەتی لەم شێوە نەبینراوە. هەروەها شایان سەعیدپوور خەڵکی سەقز کە لە تەمەنی مێرمنداڵی تووشی تاوان ببوو حوکمەکەی جێبەجێ کراوە و دوو ژنیش لەسێدارە دراون.
لەو ژمارەیەی سەرەوەشدا دابەشکارییەکە بە پێی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە: (لە پارێزگای ورمێ ١٩ کەسی لەسێدارەدراو کە هەموویان پیاون، لە پارێزگای سنە ١٧کەسی لەسێدارەدراو کە دووانیان ژن و پانزەیان پیاون، لە پارێزگای کرماشان ٩کەسی لەسێدارەدراو کە هەموویان پیاون، لە پارێزگای لۆڕستان ٩کەسی لەسێدارەدراو کە هەموویان پیاون، لە پارێزگای ئیلام ١ کەسی لەسێدارەدراو کە ئەویش پیاوە، لە پارێزگای ماوەندەران ١کەسی لەسێدارەدراو کە ئەویش پیاوە.

ئێران پلەی دووەم لەسێدارەدان:
لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردووش واتە لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠٢٠ی زایینی لە ئێرانی بن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ژمارەی لەسێدارەدان گەیشتووەتە ٦٠٦٧ کەس کە لەو ژمارەیەش نزیکەی ٦٨ کەسیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵییەوەن بەمەش ئێران لە ڕیزبەندی وڵاتانێک کە سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکەن لە دوای چین پلەی دووەمی هەیە و زۆربەی لەسێدارەدانەکانیشی نهێنین، بەڵام ئامارەکانی نهێنیبوونەکە تەواو لەبەر دەست نین.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا سەبارەت بە ژمارەی لەسێدارەکانی دونیا باسی ئێرانیشی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی ئێران پلەی دووەمی لە هەموو دونیا هەبوو واتە نزیکەی (٣٨%)ی لەسێدارەکانی هەموو دونیا و عەرەبستانی سعودیە و عێراق و میسر لە پلەی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا بوون.
ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی ٢٥١ کەسی لە سێدارە داون کە زیاتر لە ٥ کەسیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵەوە بوونە، واتە لە کاتی تاوانەکەیان کەمتر لە ١٨ ساڵ تەمەنیان بووە و بەمەش ڕاستەوخۆ پێشێلی یاساکانی کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ بووە کە ئێرانیش نزیکەی ٣٠ ساڵ بەر لە ئێستا چووە نێوی و گوتی پابەند دەبێت پێوەی بەڵام تا ئێستا هیچ ساڵێک پابەند نەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ئێران، "دۆخی زیندانییان لەوپەڕی خراپیدایە و مافیان بەردەوام پێشێل دەکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا بەبێ ئاگاداری و نهێنی لە سێدارە دەدرێن". لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لەو وڵاتە ٢٥٣ کەس
لەسێدارە دراون کە لەو ژمارەیەش دووانیان لە خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوونە و هەشتیان ژن و شەشیان بەندکراوی سیاسی بوونە و بە گشتیش لەو ژمارەیە ٢٠٥ کەسیان پیاو بوونە و سەرەڕای هەموو ئەوانەش زیاتر لە ٢١٠ کەسیان بە نهێنی و دوور لە چاوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە میدیاییەکانلەسێدارە دراون کە زۆرینەیان لە پارێزگاکانی ورمێ و خوراسان و ئەلبورز بوونە.
ساڵی ٢٠١٨ی زایینی دووبارە ئێران بە لەسێدارەدانی ١٦٦ کەس پلەی دووەمی دونیای بەدەست هێنا کە لەو ژمارەیەش ١٥٥ کەسیان پیاو و ٥ کەسیان ژن بوونە و چەندین کەسیشیان لە خوارەوەی تەمەن ١٨ ساڵ بوونە. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی زیاتر لە ٢٠٠ کەس و لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینی زیاتر لە ٣٥٠ کەس و لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینیش زیاتر لە ٤١٠ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.

دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی لاوان و چالاکڤانانی ڕۆژهەڵات:
لە ماوەی مانگیڕابردوو، لاینکەم23 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و چالاکی مەدەنی و دەستبەسەر کراون.ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاوپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی باسی لەوە کردووە کە لەمانگی مارسی ٢٠٢١ی زایینی، لانیکەم 23 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لەڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون کە لەم ژمارەیە ٨ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ١٥ کەسیشیان بە هۆی بەشداری کردن لەڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.
زۆربەی ئەم دەستبەسەرکراوانە لە هەردوو پارێزگاکانیورمێ و سنە و کرماشانن کە (١١ کەس لە ورمێ و ١١ کەس لە سنە و ١ کەس لە کرماشان) کە لەوانەش یەکێکیان مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵە.
هەروەها لەمانگی مارسی ٢٠٢٠ی زایینی تا مانگی مارسی ٢٠٢١ی زایینی، لانیکەم ٣٣ چالاکی ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و دەزگای دادوەرییڕژێم لە ئێران سزای بەندکردن و لێدانی قامچی بە سەر ١١ چالاکی کورددا سەپاندووە.
لەو ٢٣ ژنە دەستبەسەرکراوەش کە هۆکاری دەستبەسەرکردنی زۆربەیان چالاکی سیاسی بووە، زۆرینەیان لە پارێزگاکانی کرماشان و سنەبوونە کە ئەویش بەم شێوەیەیە: (پارێزگای سنە: ١٢ حاڵەت، پارێزگایورمێ: ٦ حاڵەت، پارێزگای کرماشان: ١٢ حاڵەت، پارێزگای ئیلام ١ حاڵەت، پارێزگای لوڕستان: ١ حاڵەت و پارێزگای مازەندەران: ١ حاڵەت)

© 2017 Hawler