نیسان 15, 2021

سەرۆکی حکومەت پەیوەندی بە بەرپرسی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر دەکات

 

ئەمڕۆ هەینی 2021/4/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د. نەسار روبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرکردایەتی رەوتی سەدر و رۆڵی کاریگەرییان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی دەربڕی و هیوای خواست، تێپەڕاندنی ئەم یاسایە، ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور.

© 2017 Hawler