کانونی دووەم 24, 2021

به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌ و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمسی قه‌ده‌غه‌ كرد

ئه‌مڕۆ ئه‌نگیلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ل سه‌رۆك هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پرسی كۆرۆنا كۆبووه‌و، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنی كۆبوونه‌وه‌ و ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ و كریسمسی له‌ گشت شوێنه‌ گشتییه‌كان و چێشتخانه‌ و شوێنه‌ كلتووریه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی قه‌ده‌غه‌ كرد.
مێركڵ، هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌دا زۆر به‌رزه‌ له‌ چاو وڵاتانی تری ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت تا سه‌ری ساڵ رێژه‌كه‌ دابه‌زینێكی باش به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، ئه‌و كات ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ رێكاره‌كان بگۆڕدرێت.
هه‌ر یه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاش بڕیاریانداوه‌ بۆ سه‌ری ساڵ ته‌نها گۆڕانكاری به‌سه‌ر ڕێكاره‌كاندا بكه‌ن و هیچ جۆره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌كی گشتی رانه‌گه‌یه‌نن.
دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 25 تشرینی دووەم 2020 22:03
© 2017 Hawler