تشرینی دووەم 30, 2020

تره‌مپ و ميلانياى هاوژينى تووشى كۆڕۆنا بوون

 

سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له‌ تويتێكدا له‌سه‌ر هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له‌ تويته‌ر رايگه‌ياند، "ئه‌مشه‌و من و خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا پشكنينى (كۆڤيد-19)مان پۆزه‌تيڤ ده‌رچوو، ئێمه‌ ده‌ست به‌ خۆكه‌ره‌نتين ده‌كه‌ين و پێكه‌وه‌ ئه‌مه‌‌ تێده‌په‌ڕێنين".

جێى ئاماژه‌يه‌، ئه‌م راگه‌ياندنه‌ى تره‌مپ له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ پێشتر خاتوو هۆپ هيكس كه‌ يه‌كێك له‌ راوێژكاره‌كانى كۆشكى سپييه‌ تووشى كۆڕۆنا ببوو و رۆژی چوارشەممەى رابردوو بە یەک فڕۆکە لەگەڵ ترەمپ چووه‌‌ ويلايه‌تى ئۆهایۆ و ئاماده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى دیبەیتی نێوان جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ بوو‌.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر هەینی, 02 تشرینی یەکەم 2020 09:09
© 2017 Hawler