تشرینی یەکەم 27, 2020

بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ئێستادا عێڕاق ستراتیژیەتی نیشتیمانی نیە بۆ بەڕێوبردنی كۆچ كردن

لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە، سیاسەتی كۆچ كردن لە عێڕاق هەلسەنگاندنی بۆ كرا بەپێی ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردن (MGI). ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردن بریتیە لە كۆمەڵە پێوەرێكی ٩٠ پێنوێنی كە یارمەتی ووڵاتان دەدات بۆ هەڵسەنگاندنی سیاسەتەكانی كۆچ كردنیان وهەروەها پتەوكردنی گفتوگۆكردن دەربارەی فەرمانڕەوایی باشی كۆچ كردن كە چۆن بە كردار دەردەكەوێت. عێڕاق یەكەم ووڵاتە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا كە هەڵسەنگاندنی ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردنی تەواو كردووە. لێكۆڵینەوەكە ئەنجام دراوە لەلایەن ئەو پسپۆڕانەی كە شارەزاییان هەیە لە بواری یاسای عێڕاقی و نێودەوڵەتی وەك بەشێك لە پڕۆگرامەكە هاوبەشی ڕابەرایەتی كراوە لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ و گروپی كاری تەكنیكی (TWG) دەربارەی كۆچ كردن، كە پێك هاتوون لە نوێنەرانی چەند وەزارەتی حكومی، لەگەڵ پشتگیری كردن لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە.

بە پێی راپۆرتێكی نەتەوەیەكگرتووەكان دەرئەنجامەكانی پرۆفایلی ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردن ئێستا بڵاوكراوەتەوە لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێڕاق، كە پوختەی بوارە پەرەپێدراوەكان نیشاندەدات بە شێوەیەكی باش بۆ پێكهاتەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردنی عێراق وەهەروەها تیشك دەخاتە سەر ئەو بوارانەی كە لەوانەیە پێویستیان بە پەرەپێدانی زیاتر هەبێت.
هەر لە راپۆرتەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان هاتووە كە پڕۆفایلی ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردن ئاماژە بەوە دەكات، كەوا عێڕاق پەێڕەوێكی تەواوكاری گرتۆتە بەر بۆ بەڕێوەبردنی سنوور، كە باشترین ئەنجامدانە توانراوە بەدەست بهێنرێت لەگەڵ بنیاتنانی كۆمسیۆنی خاڵە سنووریەكان لە ساڵی ٢٠١٦ دا. عێڕاق هەنگاوی بەرجەستەی بەدی هێناوە لەم ساڵانەی دواییدا بۆ پەرەپێدانی ئامرازی یاسایی بۆ نەهێشتنی بازرگانی كردن بە مرۆڤ، كە لە ڕێگەی یاسای دژ بە بازرگانی كردن بە مرۆڤ كە دەرچووە لە ساڵی ٢٠١٢ و یاسای كار كە دەرچووە لە ساڵی ٢٠١٥. وەهەروەها پڕۆفایلی ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردن ئاشكرای كرد كەوا ئەو كۆچبەرانەی كە بە شێوەیەكی یاسایی نیشتەجێن لە عێڕاق دەتوانن خزمەتگوزاریەكانی چاودێری تەندروستی گشتی، خوێندن وەهەروەها پاراستنی كۆمەڵایەتی بەدەست بهێنن.
هەرچەندە، لە ئێستادا عێڕاق ستراتیژیەتی نیشتیمانی نیە بۆ بەڕێوبردنی كۆچ كردن، بەڵام وەك یەكێك لە واژووكەرەكانی واژوونامەی جیهانی كۆچ كردن، عێڕاق پابەندە بە زامن كردنی كۆچ كردنێكی سەلامەت، ڕێك و پێك وهەروەها شكۆمەندانە.
ئەحمەد ڕەحیم حەسەن، لێپرسراوی لایەنی پەیوەندی كردنی نیشتیمانی بۆ واژوونامەی جیهانی كۆچ كردن لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران دەڵێت، "هەڵسەنگاندنی ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردن یارمەتی دیاری كردنی هەنگاوە سەرەكیەكانی دا بۆ جێبەجێ كردنی واژوونامەی جیهانی بۆ كۆچ كردن لە عێڕاق". پشتگیری كردنی جێبەجێ كردنی واژوونامەی جیهانی بۆ كۆچ كردن، بە یەكێك لە ئامانجە سەرەكیەكان دادەنرێت بۆ هەڵسەنگاندن.
سەرەڕای پشتگیری كردنی جێبەجێكردنی واژوونامەی جیهانی بۆ كۆچ كردن، هەڵسەنگاندنەكە هەوڵەكانیش پڕ دەكاتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی ١٠.٧ی ئامانجكانی پەرەپێدانی بەردەوام – "[ئاسان كردنی] كۆچ كردن و هاتوچۆكردنی خەڵك بە شێوەیەكی ڕێك وپێك، سەلامەت، ڕێكخراوو هەروەها لێپرسراوانە، كە سیاسەتەكانی كۆچ كردن لە ڕێگەی جێبەجێكردنی پلانی دارێژراوو و بەڕێوبردن بە شێوەیەكی باشیش لەخۆدەگرێت."
لەم بوارەیە، سەرۆكی نێردەی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێڕاق، گێرارد وایت گوتی، "ڕاپۆرتی ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردن بۆمان ڕوون دەكات كەوا عێڕاق بلۆكی بنیاتنەری هەیە بۆ بەڕێوەبردنێكی باش بۆ كۆچ كردن. وەهەروەها گوتی، "هەنگاوی دواتر ئەوەیە كە ئەم دەرئەنجامانە بەكار بێن بۆ پەرەپێدانی ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ كۆچ كردن كە ئامانجەكانی واژوونامەی جیهانی بۆ كۆچ كردن پتەو دەكات لە عێڕاق وەهەروەها بەشداری دەكات لە ئامانجەكانی پەرەپێدانی نیشتیمانی عێڕاقی."
ستراتیژی نیشتیمانی، كە ئێستا لە ژێر ئامادەكردن دایە بە پشتگیری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێڕاق، ڕابەرایەتی زۆربەی ڕێكارە پێك بەستراوە پێویستەكان دەكات بۆ بەدەستهێنانی ئەمە.
تالیب عەسكەر دوسا، سەرۆكی كاروباری كۆچ كردن لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران گوتی، "لە كۆتاییدا، كارەكانمان دەربارەی سیاسەتی كۆچ كردن بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ سوود دەگەیەنێت بە كۆچبەران لەناوەو دەرەوەی ووڵات لە ڕێگەی زامن كردنی مافەكانیان و شكۆمەندیان."
تاكو ساڵی ٢٠٠٣، كاتێك وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران دامەزرا، عێڕاق هیچ مێژوویەكی دەزگای فەرمانڕەوایی ناوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی فەرمانی كۆچ كردنی نەبوو. لە ساڵی ڕابردوو، عێڕاق بووە یەكەم ووڵات لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا كە هەریەك لە هەڵسەنگاندنی ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردن و پرۆفایلی كۆچ كردنی تەواو كرد - كە تاكو ئێستا یەكەم تێڕوانینی گشتی ئاماریی كۆچ كردنە لە عێڕاق. دەرئەنجامەكانی پڕۆفایلی كۆچ كردن لە مانگی كانونی یەكەمی ٢٠١٩ دا دەرچووە، وە ئێستا كۆپی تەواو بە زمانی ئینگلیزی تەواو كراوە.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان هاتووە كە لە سەرەتای ٢٠٢٠دا، ڕاستی ئەنجامەكانی هەڵسەنگاندنی ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردن سەلمێندرا لە ڕێگەی نوێنەرانی فەرمی وەزارەتەكان لەلایەن حكومەتی عێڕاقی وهەروەها حكومەتی هەرێمی كوردستان. گروپی كاری تەكنیكی هەڵسا بە ئەنجامدانی چڕكردنەوەی دەرئەنجامەكانی هەڵسەنگاندنەكە بۆ چوار سیاسەتی بابەتیی لەپێشینە كە بریتین لە: داتای كۆچ كردن، گەڕانەوەو دووبارە تێكەڵاوبوونەوە، چوارچێوەكانی یاسایی وەهەروەها كاروبارەكانی ئابووری.
ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ پشتگیری تەكنیكی بەردەوام پێشكەش دەكات بۆ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، وەزارەتی پلان دانان، وەزارەتی ناوخۆ، وەهەروەها دەزگاكانی حكومی تر كە ئەندامن لە گروپی كاری تەكنیكی.
هەڵسەنگاندنەكەی ئاماژەكانی فەرمانڕەوایی كۆچ كردن ئەنجام درا بە پشتگیری كردن لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی یەكێتی ئەوروپا بۆ هاوكاری كردنی نێودەوڵەتی و پەرەپێدان. لێكۆڵینەوە بۆ پرۆفایلی كۆچ كردن پشتگیری لێكرا لەلایەن حكومەتی هۆڵەندا.

 

© 2017 Hawler