تشرینی یەکەم 27, 2020

ئەفغانساتان مافێكی گرنگی بۆ ئافرەت گێڕایەوە

لە ئەفغانستان هەموو شتێك بەناوی پیاوەوەیە، ئافرەت لە هیچ بەڵگەنامەیەكی فەرمیدا ناوی نییە و تەنیا پیاو بوونی هەیە، تەنانەت كاتێك ئافرەتێك گیان لە دەست دەدات و دەیخەنە مەزارەوە، بە ناوی خۆیەوە ناوی ناهێنن و بەناوی پیاوەكەیەوە ناوی دەهێنن. بەڵام دوای ئەوەی لە سۆسیال میدیا كەمپینێك دروست بوو بە ناوی (كوا ناوی من لە كوێیە)، حكوومەت ناچار كرا لەسەر ناسنامەی هەموو كەسێك ناوی دایكیشی بنووسرێت.

لە ئەفغانستان ئافرەت لە هەموو روویەكەوە پشتگوێ خراوە، بەڵام كەمپینێك و هاشتاگێك لە سۆسیال میدیا كاریگەری هەبوو، تا لە ناسنامەی فەرمی هەر تاكێكی ئەفغانستان ئیدی ناوی دایكیش لە پاڵ ناوی باوك بنووسرێت.
ماوەی ٢٠ ساڵ دەبێت تاڵیبان حوكمی ئەفغانستان دەكات، ئەمەش وای كرد ئافرەت بە چاوێكی زۆر سووك سەیر بكرێت، كاتێك سەرۆكی ئەفغانستانیش ئەشرەف غانی ئیمزای لەسەر فەرمانەكە كرد كە لە ناسنامەی فەرمیدا ناوی دایكیش لە تەك ناوی باوك بنووسرێت، تاڵیبان پێشوازی لەو بریارە نەكرد و پێی ناخۆشە.
چالاكوانانی ئەفغانستان لە سۆسیال میدیا دڵخۆشی خۆیان دەربڕیوە و، دەڵێن ئەمە هەنگاوی یەكەمە و ئیدی ریفۆرمی تریش بەڕێوەیە.

© 2017 Hawler