تشرینی یەکەم 20, 2020

نەتەوە یەكگرتووەكان سەركۆنەی ڕووداوی تەقینەوەی بۆمب بە كاروانی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی دەكات

ئاریان دەرگەڵەیی - هه‌ولێر

 

لە سەر ڕێگای موسڵ- هەولێر نزیك شارۆچكەی بەرتلەی سەر با پارێزگای نەینەوا، بۆمبێكی چێندراو تەقیەوە و زیانی بە ئۆتۆمبێلێكی تێپەڕیوی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیاند . لە ئەنجامدا كارمەندێكی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئازاری پێگەیشت و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كرا. دەزگا تایبەتەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد لە ڕووداوەكە.

لەم بارەیەوە جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بە توندی سەركۆنەی ڕوداوەكەی كرد و وتی" ئەم ڕوداوە بەربەست بۆ هەوڵەكانی فریاگوزاری دروست دەكات كە گەلی عێراق زۆر پێویستی پێیەتی."
هەروەها خاتو ئیرینا ڤۆیاشكۆڤا-سۆلیۆرانۆ جێگری نوێنەری تایبەت وهەماهەنگیكاری نیشتەجێ وكاروباری مرۆیی سەبارەت بەم ڕوداوە وتی" ئەو لایەنانەی كارو باری مرۆیی پێشكەش دەكەن بە زۆری لە ناوچە مەترسیدارەكان كاردەكەن و هەروەها ئەوپەڕی تواناكانیشیان دەخە گەڕ بۆ ئەوەی بگەن بەو كەسانەی پێویستن . ئەم ڕوداوەش وەبیرهێنانەوەیەكی بەهێزی ئەومەترسیانەیە كە ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە."

 

© 2017 Hawler