ئاب 12, 2020

ئەو ماددە هۆشبەرانەی داعش لە سووریا بەرهەمی دەهێنا لە ئیتالیا دەستی بەسەر داگیرا

پۆلیسی ئیتالیا ڕایگەیاندووە كە دەستیان گرتووە بەسەر 14 تەن مادەی هۆشبەری ئەمفیتامین كە پێشتر لەلایەن ڕێكخراوەی داعش لە وڵاتی سووریا بەرهەم هێنراوە.

ئەم ئۆپراسیۆنە لە شاری سالیرنوی ناپۆلی کراوە و تونراوە 14 تەن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا بگیرێت، كە بەهاكەی دەگاتە یەك میلیار دۆلار.
پۆلیس ئیتالیا دەڵێت یەكەمین جارە لە مێژووی ئیتالیا بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت، ئەم ماددە هۆشبەرانەیش پێشتر لەلایەن رێكخراوی داعشەوە لە سووریا بەرهەم هاتوون.
ئاژانسی هەواڵی ئاكی نووسیویەتی مادە هۆشبەرەكان لە ناو 3 كۆنتێنەری گەورە حەشار درابوون و كۆمپانیایەك بە نیازبووە لە وڵاتی سووریا بیگوازێتەوە بۆ شاری لوگانی سویسرا.

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler