ئاب 12, 2020

بە پێی بەدواداچوونێكی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی: بە پێی بەدواداچوونێكی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی:

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

 

ڕ‌وژنامەی تەلەگرافی بەڕیتانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە لەسەر دۆخی ئابووری لوبنان، نووسیویەتی كە ئابووری لوبنان تووشی داڕمانێكی گەورە هاتووە لە ماوەیەكی نزیكدا خەڵكێكی زۆر لە وڵاتە بە هۆی برسیەتییەوە دەمرن

بەپێی بەداچوونێكی ڕۆژنامەكە خۆپیشاندانەكانی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو هەروەها بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كاریگەرییەكی خراپی لەسەر ئابووری وڵاتە هەبووە، وایكردووە كە لیرەی لوبنانی 80 % بەهاكەی لە دەست بدات.
لەبەشێكی دیكە راپۆرتەكەدا هاتووە كە نرخی كاڵا بەڕێژەی 50 % بەرزبۆتەوە و نیوەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە بە پێویست خواردنیان دەست ناكەوێت و جاران لەو وڵاتە هاوڵاتیان بە كیلۆگرام خواردنیان دەكڕی بەڵام ئێستا بە گرام شتەكان دەكڕن
یەكێكی دیكە لەو كێشە ئابوورییە گەورەی كە لوبنان تووشی هاتووە بوونی نزیكەی 1 ملیۆن و نیو پەنابەری سوری لەو وڵاتە، ئەمەش وایكردووە بارگرانییەكی دیكە لەسەر ئەو وڵاتە دروست ببێت، دۆخی ئەو پەنابەرە سوریاش لەو پەڕی خراپی داهاتی رۆژانەیان تەنها 3 دۆلارە
لە كۆتای ڕاپۆرتەكەش، مارتن كولرتس كە مامۆستایەكی زانكۆی ئەمریكە لە وڵاتی لوبنان دەڵێت : ئاسایشی خۆراك لە لوبنان هەرەشەی لەسەرە، ڕەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا هەمان كارەساتی ساڵانی 1915-1918 دووبارە دەبێتە كە بەشێكی زۆر لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە بە هۆی برسییەتییەوە گیانیان لەدەستدا.

 

© 2017 Hawler