ئاب 12, 2020

١٠٢ مانگ دوای كۆمەڵكوژیەکەی روبۆسكی هێشتا تاوانبارەکان سزا نەدراون

 

كارزان گلی - هه‌ولێر

لە ناوچەی ئولودەرەی سەر بە شرناخ، لە ٢٨/١٢/٢٠١١ فڕۆكەی توركیا ٣٤ هاووڵاتی سڤیلی كوردی كردە ئامانج و هەموویانی شەهید كرد كە ١٩ی منداڵ بوو، ئەوەی جێگەی داخە تاوەكو ئێستا بكەرانی ئەو تاوانە گەورەیە سزا نەدراون.

رێكخراوی مافی مرۆڤ لە توركیا، لە راپۆرتێكدا رەخنەی لە حكوومەتی توركیا گرتووە، بەوەی ١٠٢ مانگ بەسەر كۆمەڵكوژیەکەی روبۆسكیدا تێپەڕیوە، بەڵام بكەرەكانی لە هەموو شوێنی ئەم وڵاتەدا دەسووڕێنەوە و تاوەكو ئێستا نەدراون.
تانجۆ گوندووزئاڵپ ئەندام لە رێكخراوی مافی مرۆڤ لە توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی دا، بەداخەوە تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك لەسەر تاوانی روبۆسكی سزا نەدراوە و بكەرەكانی ئەو تاوانەش ئاشكرایە و لەم وڵاتەدا دەسووڕێنەوە.
باسی لەوەش كرد، لە رێگەی یاساوە تاوەكو ئێستا هیچ پێشوەچوونێك لەو دۆسیەیەدا لە دادگا روی نەداوە و بابەتەكە وەكو خۆی ماوەتەوە.
گوتیشی: ” لە توركیا هەرگیز عەدالەت نایەتە بەرهەم، تا بكەرانی روبۆسكی نەدرێنە دادگا و سزا نەدرێت، عەدالەت نایەتە دی تا بكەرەكان رووبەڕووی ئەو تاوانە نەكرێنەوە و باس لە رابردووی خۆیان نەكەن“.

 

© 2017 Hawler