
له قه‌ته‌ر یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریكرا و وه‌ك راگه‌یه‌ندرا، سبه‌ی له‌و وڵاته ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه و رۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه.
میدیاكانی قه‌ته‌ر له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته گواستییانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیژنه‌كانی چاودێری مانگ نه‌یانتوانیوه دوای خۆرئاوا بوون مانگ "هیلال" ببینن، بۆیه سبه‌ی وه‌ك ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زان راگه‌یه‌ندرا و دووسبه‌ی یه‌كشه‌ممه سه‌ره‌تای مانگی شه‌واله و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
پێشتریش عه‌بدوڵڵا خزه‌یری، فه‌له‌كناسی سعوودی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای خۆرئاوابوون مانگیان نه‌بینیوه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتڕاستی بكه‌نه‌وه كه سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌وال بێت، بۆیه سبه‌ی شه‌ممه له سعوودیه ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه.
گوتیشی: رۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی رمهزانه.