ئایار 26, 2020

له‌ ئێران دوو هەزار و 100 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ئێران، رایگەیاند، 62 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری ڕابردوودا دوو هه‌زارو سه‌د تووشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ تۆماركران و شه‌ست و دوو تووشبوویش مردن.

له‌و باره‌وه‌ كه‌یانوس جیهانپوور گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری ڕابوردوودا له‌ ده‌ پارێزگه‌ هیچ تووشبوویه‌ك تۆمار نه‌كراوه‌و له‌ شه‌ش پارێزگه‌یش هه‌ر یه‌كه‌و ته‌نیا یه‌ك تووشبوو تۆماركراوه‌و ڕه‌وشی پارێزگه‌ی خوزستانیش له‌ باشووری ڕۆژئاوای وڵات هێشته‌ به‌ ڕه‌نگی سوور پۆلین كراوه‌ واته‌ ڕه‌وشه‌كه‌ی زۆر مه‌ترسیداره‌.

به‌و تووشبووه‌ نوێیانه‌وه‌ ژماره‌ی تووشبووان له‌ ئێران بۆ سه‌دو بیست و چوار هه‌زارو شه‌شسه‌دو سێ كه‌س و ژماره‌ی مردووانیش بۆ حه‌وت هه‌زارو سه‌دو نه‌وه‌دو نۆ كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.

© 2017 Hawler