ئەم پەڕەیە چاپ بکە

ئه‌مریكا بنكە و بارەگاكانی حزبوڵای عێراقی بۆردومان كرد

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن بۆردومانكردنی بنكە و بارەگاكانی حزبوڵای لە عێراق پشتڕاستكردەوە. 

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند: بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ هەینی لە وەڵامی كوژرانی سێ سەربازی هێزەكانی هاوپەیماناندا بە فڕۆكەی جەنگی هێرشیان كردە سەر بنكە و بارەگاكانی حزبولا لە عێراق. 

ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكە لەلایەن هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكاوە ئەنجامدراوە كە ژمارەیەكی زۆر كۆگای چەك و تەقەمەنی چەكدارانی حزبوڵایان بەئامانج گرتووه‌. 

بەگوێرەی وتەكانی ئەو بەرپرسەی پێنتاگۆن، هێرشەكانیان هێشتا كۆتایی نەهاتووە، بەڵام تا ئێستا زیانێكی زۆریان بە گروپە چەكدارییەكانی حزبولا گەیاندووە كە بەپێی وتەكانی ئەو بەرپرسە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن. 

دوای ئەو لێدوانە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە راگەیەندراوێكی فەرمی بە ئامانج گرتنی پێنج كۆگای چەك و تەقەمەنی سەر بە حزبوڵای عیراقی پشتراستكردەوە و رایگەیاند ئامانج لە هێرشەكە كەمكردنەوەی تواناكانی ئەو دەستە چەكدارییەیە بۆ ئه‌وه‌ی لە داهاتوودا كاری دوژمنكارانە دژی هێزەكانی ئەمریكا ئەنجام نەدات.