شوبات 19, 2020

"پێویستە دژی نەتەوەپەرستەكان بین نەك كۆبوونەوەیان لەگەڵدا بكەین"

پارتی چەپی بەلجیكا، بڕیاریدا ئەندام پەرلەمانێكی خۆی كە بە رەگەز توركە لە پارت دەر بكات، چونكە كۆبوونەوەی لەگەڵ ٢ سەرۆك شارەوانی سەر بە مەهەپە كردووە. پارتی چەپ رایدەگەیەنێت دژی هەموو ئایدۆلۆژی و رەفتارەكانی مەهەپەیە.

ئەمین كڕ جگە لەوەی ئێستا ئەندام پەرلەمانی بەلجیكایە لەسەر لیستی پارتی چەپ، لە هەمان كاتدا پێشتر سەرۆكی شارەوانی ناوچەی (Saint josse ten Noode)_ی برۆكسل بووە لەسەر لیستی پارتی چەپ، بەڵام پارتەكەی بە فەرمی لە ئەندامییەتی دووری خستەوە، چونكە دەستی خستووەتە ناو دەستی ٢ سەرۆك شارەوانی رەگەزپەرستی توركیا.
٢ سەرۆك شارەوانی سەر بە مەهەپە، كە لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە بە فەرمی داوەتی بروكسل كرابوون، لە بروكسل لەگەڵ ئەمیر قڕدا كۆبوونەوە و پاشان ئەمیر قڕ وێنەیەكی كۆبوونەوەكەی لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوە. بڵاوكردنەوەی وێنەكە كاردانەوەی زۆری هەبوو لای لایەنگرانی پارتی چەپ، چونكە پێیان وابوو، كڕ دژی ئایدلۆژیای پارتی چەپ رەفتاری كردووە و لەگەڵ ٢ ئەندام پەرلەمانی رەگەزپەرستی توركیا دانیشتووە.
سەركردایەتی پارتی چەپ لەوڕووەوە كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و بڕیاریاندا ئەمیر قڕ لە پارت دەربكەن. هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەمیر بە نهێنی پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەپەرستەكانی توركیادا هەپە كە مەهەپەن، بۆیە دەركردنی پێویستە.
ئەمیر قڕ قسەی بۆ میدیاكانی بەلجیكا كردووە و رەخنەی لە بریاری پارتەكەی گرتووە، ئەو دەڵێت تاوەكو ئێستا لەسەر بەرنامەی پارتی چەپە و لای نەداوە.
ئەمیر دەڵێت: ”ئێستاش دژی هەموو پارتێكی نەتەوە پەرستم لە دونیا و خەبات دەكەم بۆ ئەوەی نەتەوە پەرستەكان نەمێنن. بڕیاری پارتی چەپ لەبارەی دەركردنم ئیدانە دەكەم و بە ناڕاستی دەزانم“.
ماوەیەكی زۆرە بەلجیكا لە هەوڵی ئەوەدایە حكوومەتی هاوپەیمانی دروست بكات، كە پارتی چەپ رێبەرایەتی ئەو هاوپەیمانییە دەكات، بەڵام ئەمیر قڕ ئاماژەی داوە، كە دەركردنی ئەو كاریگەری لەسەر دروستكردنی حكوومەتی هاوپەیمانی دەبێت لە بەلجیكا، چونكە ژمارەی كورسییەكانی پارتی چەپ بۆ خوار ٧٦ دادەبەزێت.
مەهەپە كە بووە هۆی ئەوەی ئەمیر قڕ لە پارتی چەپ دەربكرێت، پارتێكی نەژادپەرستی توركیایە و، دژی هەموو نەتەوەیەكە لە توركیا و تەنیا توركبوونی قبوڵە. ئەو پارتە بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی سڕینەوەی كوردە لە توركیا و بە توركی شاخاوی ناویان دەبات.
ئێستا مەهەپە هاوپەیمانی لەگەڵ ئاكەپەدا بەستووە بە ناوی هاوپەیمانی (كۆماری) و لەناو پەرلەمانی توركیا زۆرینەن و لە كۆی ٦٠٠ كورسی خاوەنی ٣٤٣ كورسین.

 

كارزان گلی - هه‌ولێر

© 2017 Hawler