شوبات 19, 2020

هەولێر، زانیاریی ورد له‌سه‌ر سووتانی دارستانه‌كانی ئوسترالیا بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌پێی زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كان، ئاگرەکەی ئوسترالیا لە ئەیلوولی ساڵی 2019وە دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10.3 ملیۆن هێکتار زەوی و دوو هەزار ماڵ سووتاون و 480 ملیۆن جۆری گیانداریش گیانیان لەدەستداوە، کە هەندێکیان گیانداری دەگمەنن. زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ به‌شێك له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌ی دارستانی ئوسترالیا جۆره‌ گیاندارێكه‌ كه‌ پشكۆی ئاگره‌كه‌ هه‌ڵده‌گرێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا هه‌ن سه‌باره‌ت به‌رده‌وامبوون و نه‌توانینی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ئاسته‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و گیانله‌به‌رانی و ژینگه‌ی جیهاندا درووستكردووه‌.

دارستانه‌كانی‌ ئوسترالیا چڕترین كاربۆنیان هه‌یه‌
زاناكانی‌ ئوسترالیا بۆیان ڕوونبووه‌ته‌وه‌ كه‌ دارستانی‌ وڵاته‌كه‌یان له‌هه‌ره‌ باشترین دارستانه‌كانی‌ جیهانه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ كاربۆن كه‌ به‌چه‌كێكی‌ دژی‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ ئاوو هه‌وا داده‌نرێت.
زاناكانی‌ زانكۆی‌ نیشتمانی‌ ئوسترالیا هه‌ستاون به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 132 دارستان له‌جیهاندا‌و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و دارستانانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌ی‌ ڤیكتۆریاوه‌‌و به‌دارستانه‌كانی‌ ڕه‌شه‌دار ناسراون، زۆرترین چڕی‌ توخمی‌ كاربۆنیان له‌خۆگرتووه‌.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی‌ زاناكان، ئه‌و دارستانانه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ئاوو هه‌وایه‌كی‌ مامناوه‌ندیدا ده‌ژین، بۆیه‌ چڕی‌ كاربۆن له‌ناوچه‌كانیاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رزتره‌ له‌دارستانه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ جیهان.
ئاشكرایه‌ غازی‌ دووه‌م ئۆكسیدی‌ كاربۆن بووه‌ته‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ ئاوو هه‌وا له‌سه‌ر گۆی‌ زه‌وی‌. به‌پێی ئاماره‌كان له‌ئاگره‌كه‌ی دارستانه‌كانی كیشوه‌ری ئوسترالیا تائێستا 23 كه‌س مردون و زیاتر له‌ 1500 ماڵیش سوتاون.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 7 ملیۆن هێكتار ڕووبه‌ر سووتاوه‌، مه‌زنده‌ش ده‌كرێت 500 ملیۆن ئاژه‌ڵ له‌ناوچووبێت، قه‌باره‌ی ئاگره‌كه‌ش شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ئاگره‌كه‌ی ساڵی 2019ی ئه‌مازۆنه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فرو بارانه‌ی رووی له‌ئه‌وروپا به‌گشتی و روسیا كردوه‌ له‌چه‌ند شارێك پله‌ی گه‌رما بۆ خوار 30 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیوه‌و ژیان زۆر ئه‌سته‌م بووه‌ تێیاندا.
هۆكاری ئاگره‌ چییه‌ و بۆ هه‌ر به‌رده‌وامه‌؟
لەبارەی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئوسترالیا شتی زۆر دەگوترێن، لەنێویاندا بەرزیی پلەی گەرما، بەڵام ئەوەی بە خەیاڵی کەسدا نایەت ئەوەیە کە چەند جۆرێکی باڵندە لەنێو هۆکارەکانی خۆشکردنی ئاگرەکەن. هەرسێ جۆری باڵندەکانی "ویستڵین کایتس، بلاک کایتس و براون فالکۆن" کە هاوکات بە "فایەرهاوکس" ناسراون، لە ئوسترالیا بینراون کە لە رێگەی هەڵگرتنی پشکۆی ئاگرین و بەردانەوەی بەسەر کێڵگە وشکەکان، بوونەتە هۆی سووتاندنی رێژەیەکی زۆر لە دارستان و کێڵگەکانی ئەو وڵاتە.
هۆکارێکی ئەنجامدانی ئەو کارە لەلایەن ئەو جۆرە باڵندانە بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە باڵندەکان بەو شێوەیە رێگە بۆ خۆیان خۆشدەکەن تاوەکو نێچیرەکانیان لە شوێنەکانیان دەرپەڕێنن، تاوەکو بیانبینن و باشتر بتوانن راویان بکەن. جگە لە هەڵگرتنی پشکۆی ئاگرین و لقی درەختی گڕگرتوو هەڵدەگرن و بەو شوێنانەدا بڵاویدەکەنەوە کە ئاگریان نەگرتووە، بەوەش زیاتر ئاگرەکە خۆشدەکەن.
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر رەفتارەکانی ئەو جۆرە باڵندانە کراوە کە ماوەی حەوت ساڵی خایاندووە، باس لەوە دەکات، ئەو جۆرە باڵندانە بە ئەنقەست ئەو کارە ئەنجامدەدەن بۆئەوەی ئاگرەکە زیاتر خۆشکەن لە بەرژەوەندیی خۆیان. ئه‌گه‌رچی به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری ڕه‌نگه‌ جگەرە یان هەورە بروسکە و ئاگری بە مەبەست هۆکاری ڕووداوه‌كه‌ بن، بەڵام کەمی باران و وشکی دار و زەوییەکانیش، رێگا خۆشکەربوون بۆ تەشەنەسەندنی ئاگره‌كه‌.
به‌ڵام بۆچوونێكی دیكه‌ پێیوایه‌ كه‌ به‌هۆی هاتنی وه‌رزی هاوین، به‌شێكی زۆری دارستانه‌كانی ئوستڕالیا وشك بوونه‌ته‌وه‌ و سێ مانگ له‌مه‌وپێش ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و تا ئێستاش ئاگری دارستانه‌كان كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ند پله‌یه‌ك، پله‌ی گه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ و دانیشتوانی ئوسترالیاشی به‌وه‌ بێزار كردووه‌، كه‌ تووشی هه‌ناسه‌بركێ ده‌بن. ئاگرەکە له‌ ناوچەکانی نیو ساوز وێڵز و ڤیکتۆریا هه‌ڵیداوه‌ و بەهۆی بەهێزی با نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
گیانله‌به‌رانیش بوونه‌ته‌ قوربانی
دەزگای کۆنتڕۆڵی ئاگری چیاکانی ئوسترالیا NSW ئاشکرایکردووە، شەش ملیۆن هێکتار زەوی سووتاوە و ئەمەش لە مێژووی ئوستراڵیا دەگمەنە.
ژینگەناسانی زانکۆی سیدنی لەبارەی سووتانی ئاژەڵی دارستانەکان رایانگەیاندووە، نزیکەی 500 ملیۆن ئاژەڵ سووتاون کە بەشێکان کوالا و کەنگەرە دەگمەنەکانی ئەو وڵاتەن. به‌رده‌وامبوونی سوتانی دارستانه‌كانی ئوسترالیا، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی بۆ ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌و دارستانانه‌ خوڵقاند و بوه‌ هۆی مردنی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار ئاژه‌ڵی ئه‌و وڵاته‌.
پرۆفیسۆر شێرز دیكمان، له‌زانكۆی سیدنی ئوسترالیا ده‌ڵێت زیاتر له‌ 800 ملیۆن ئاژه‌ڵ له‌ویلایه‌تی ساوز ویڵز به‌هۆی ئاگری دارستانه‌كانه‌وه‌ مردوون، به‌شێك له‌وانه‌ ئاژه‌ڵی ده‌گمه‌نی سه‌ر ڕوی زه‌وین و نه‌مانیان كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌. ئه‌و پڕۆفیسۆره‌ كه‌ ماوه‌ی 30 ساڵه‌ له‌ بواری ئاژه‌ڵدا كارده‌كات ده‌ڵێت، مردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ئوسترالیا پڕۆسه‌ی "نه‌مانی ڕه‌چه‌ڵه‌ك" خێراتر ده‌كات. به‌شێك له‌و ئاژه‌ڵه‌ ده‌گمه‌كانه‌ بریتین له‌ كه‌نغه‌ر و كوالا، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ سوتان، یاخود به‌هۆی دوكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه‌.

ئلگره‌كه‌ زیانی زۆر گه‌وره‌ی داوه‌
70 هەزار ئاگر کوژێنەوە و خەڵکی خۆبەخش هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و ئوسترالیاش، بەشێک لە سوپاکەی بۆ هەمان مەبەست ناردووەتە دارستانەکان.
زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ویلایه‌تی ڤیكتۆریا و نیوساوس وێلزی ئوسترالیا گه‌یاندووه‌، به‌هۆی بوونی بایه‌كی وشك و گه‌رم، ئاگره‌كه‌ به‌ خێرایی زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنی و پله‌ی گه‌رمی ناوچه‌كه‌یش گه‌یشتووه‌ته‌ 41 پله‌ی سیلیزی، له‌باره‌ی هۆكاری دروستبوونی ئاگره‌كه‌یش شاره‌زایان دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی هه‌وره‌ برووسكه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ دارستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه‌.
به‌رپرسانی تیمی فریاكه‌وتنی وڵاتی ئوسترالیا هۆشداری توند ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵكی كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ پێنج شوێنی جیا جیای وڵاته‌كه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ و ماڵه‌كانیان به‌جێ بهێڵن و خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌كانی تر، له‌ ئه‌نجامی فره‌وانی ئاگره‌كه‌یش تا ئێسته‌ 35 خانوو و قوتابخانه‌یه‌كی شاره‌دێیه‌ك له‌ ویلایه‌تی نیوساویس وێڵز وێرانبوون و سووتاون، زۆرێك له‌ خه‌ڵكیش چوونه‌ته‌ كه‌ناراوه‌كان و له‌ ناو دارستانه‌كان ڕایانكردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و بنكه‌ی حه‌واندنه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ وێرانبووه‌كان دروست كراوه‌.
كریج لابسلی كۆمیسه‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ ئاشكرای كرد، زیاتر له‌ 280 پیاوی ئاگركوژێنه‌وه‌ خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كاره‌با زیاتر له‌ 22 هه‌زار خانووی ناوچه‌كه‌ بڕاوه‌ و دره‌خته‌كان به‌رده‌وام به‌رده‌بنه‌وه‌، هه‌زاران گیانه‌وه‌ریش گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.
ئاگرەکەی ئوسترالیا لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019وە دەستیپێکردووە، نزیکەی 15 ملیۆن دۆنم زەوی و هەزار و 300 خانووی سووتاندووە. هۆکاری بەردەوامبوونی ئاگرەکە بۆ بەرزیی پلەی گەرما، وشکەساڵی و هەورەبرووسکە گەڕێندراوەتەوە.

سه‌رچاوه‌: 1- بی بی سی ئینگلیزی. 2- بی بی سی عه‌ره‌بی. 3- رۆیته‌رز

© 2017 Hawler