شوبات 19, 2020

ئایا تا 2025 سكۆتله‌ندا له‌ به‌ریتانیا جیا ده‌بێته‌وه‌؟

ماوه‌یه‌كه‌ سكۆتله‌ندییه‌كان خۆپیشاندانی فراوانی جه‌ماوه‌ریی ده‌كه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌پێی چوارچێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له‌ به‌ریتانیا جیاببنه‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕیفراندۆمی‌ مافی چاره‌ی‌ خۆنوسین له‌ 25ی‌ ئه‌یلولی‌ 2017 له‌ باشووری كوردستان ئه‌نجامدرا و خه‌ڵك داوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد و داوای جیابوونه‌وه‌یان له‌ عێراق كرد.

سكۆتله‌ندییه‌كان به‌رده‌وامن له‌داواكارییه‌كانیان
له‌ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ له‌ساڵی 2014 دا ئه‌نجامدرا سكۆتله‌ندییه‌كان سه‌ربه‌خۆی-یان ڕه‌تكرده‌وه‌ به‌ڵام حزبی نیشتمانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی نیكولا ستیرجن ده‌ڵێت ده‌بێ ریفراندۆمێكی نوێ ئه‌نجام بده‌ن.
سكۆتله‌ندا ده‌نگی‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا-دا به‌ڵام به‌ریتانیا به‌ گشتی ساڵی رابردوو پشتگیری ده‌رچونیان له‌یه‌كێتی ئه‌ورپایان كرد ساڵی ڕابردوو. سكۆتله‌ندا به‌یاسا رۆژی 18/9/2014ی به‌ ڕۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دیاریكردو له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌و‌تنی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆییدا، رۆژی 24/3/2016 ی به‌ ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی دیاریكرد، ماوه‌ی ئه‌و ساڵ و نیوه‌یشی بۆ گفتوگۆو به‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دیاریكرد، ئه‌و رۆژه‌یش رۆژێكی سیمبولیكه‌ له‌ مێژووی سكۆتله‌نداو ئینگلته‌راداو به‌ رۆژی (یه‌كێتی تاج)ی ساڵی 1603 ناسراوه‌، كه‌ تێیدا هه‌ردوو شانشینی سكۆتله‌نداو ئینگلته‌را، له‌دوای مردنی شاژنه‌ (ئه‌لیزابێسی یه‌كه‌م) و به‌پێی رێككه‌وتنێك (جه‌یمسی شه‌شه‌م) كه‌ ئه‌وكات پادشای سكۆتله‌نداو خزمی دووری ئه‌لیزابێس بوو، بوو به‌ پادشای هه‌ردوو وڵات و له‌ ئینگلته‌را پێیان ده‌وت (جه‌یمسی یه‌كه‌م).
” تا ساڵی2025 له‌به‌ریتانیا جیابووینه‌ته‌وه‌”
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ سكۆتله‌ندا رایگه‌یاند، پێشبینی‌ ده‌كات تاساڵی‌ 2025 هه‌رێمه‌كه‌ی‌ جیابوونه‌وه‌ له‌به‌ریتانیا و سه‌ربه‌خۆیی‌ خۆی‌ رابگه‌یه‌نێت.
نیكۆڵا ستورجیۆن، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ (ئای‌ تیڤی‌) له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا كه‌ ئایا، پێشبینی‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ هاتنی‌ 2025 دا به‌ریتانیا جۆرێك له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ببینێت، گووتی‌” بڕوام وایه‌ سكۆتله‌ندا ئه‌و كات سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت، به‌ڵێ به‌ڵام ئه‌وه‌ بژارده‌ی‌ گه‌لی‌ سكۆتله‌ندییه‌”.
مانگی‌ ئازاری‌ ئه‌مساڵ په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا پشتگیریی پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ی نیكۆڵا ستورجیۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كرد بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندای له‌ كۆتایی 2018 یاخود سه‌ره‌تای 2019 په‌سه‌ند كرد. له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئاماده‌ نییه‌ بچێته‌ هیچ دانووستانێكه‌وه‌ له‌باره‌ی پێشنیارێكی حكومه‌تی سكۆتله‌ندا بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی نوێ بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌و وڵاته‌.
حكومه‌تی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد” نادادیه‌ داوا له‌گه‌لی سكۆتله‌ندا بكرێت بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری پێویستی هه‌بێت له‌باره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا یان بارودۆخی سكۆتله‌ندا چۆن ده‌بێت دوای سه‌ربه‌خۆیی.”
تێریزا مه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پێشتر له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی نوێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندا رایگه‌یاندبوو “ئێستا كاتی ئه‌وه‌ نییه‌” و پێی وایه‌ كه‌ ده‌بێت ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ بن به‌شێوه‌یه‌كی باش ڕێوشوێنه‌كانی ده‌رچوون له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ببه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پارچه‌كانی به‌ریتانیادا بێت.
هاوڵاتیانی سكۆتله‌ندا له‌ ساڵی 2014 به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 55 به‌رامبه‌ر له‌سه‌دا 45 له‌دژی جیابوونه‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌نگیان دا، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ سكۆتله‌ندا پێی وایه‌ بارودۆخه‌كان له‌چاو ئه‌و كاته‌دا و دوای بڕیاری جیابوونه‌وه‌ له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا گۆڕان و “ناكرێت سكۆتله‌ندییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆیان ببرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.”
مێژوو
ئه‌مڕۆ ملیۆنان سكۆتله‌ندی بڕیار له‌ چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و یه‌كێتیه‌كی 300 ساڵی ده‌خه‌نه‌ ژێر تاقی كردنه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ریفراندۆم. له‌ ساڵی 1707، ئینگلته‌را و سكۆتله‌ندا یه‌كێتیه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا كێشه‌ی زۆری ئابوری هه‌بوو. ئه‌م یه‌كێتیه‌ بووه‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ له‌نده‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری سكۆتله‌ندییه‌كان كارێكی دڵخۆشكار نه‌بوو. له‌ 1900 ه‌كانه‌وه‌ ده‌نگی گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ سكۆتله‌ندا به‌ره‌و هه‌ڵكشان بوو تا ساڵی 1999 دووباره‌ پارله‌مانی سكۆتله‌ندا دامه‌زرایه‌وه‌. به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی پارتی نیشتیمانی سكۆتله‌ندا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌لێكس سه‌لموند، له‌ 15 ی ئۆكتۆبه‌ری 2012 رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌دێنبرا له‌ نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیرن و وه‌زیری یه‌كه‌می سكۆتله‌ندا ئه‌لێكس سه‌لموند ( كه‌ وه‌كوسه‌رۆك وه‌زیران وایه‌) مۆركرا، به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات درایه‌ پارله‌مانی سكۆتله‌ندا كه‌ ریفراندۆم رێك بخا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیار بكه‌ن. به‌ گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ریفراندۆمی ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی ساده‌ی خه‌ڵك ( 50+1) ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ دا ئه‌وه‌ سكۆتله‌ندا جیا ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ساده‌ ده‌نگی نه‌خێریاندا، ئه‌وه‌ سكۆتله‌ندا له‌ چوارچێوه‌ی به‌ریتانیا ده‌مێنێته‌وه‌ و حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌ن چاكسازی و گۆڕانكاری ده‌كا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ پارله‌مان و حكومه‌تی سكۆتله‌ندا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی سكۆتله‌ندا فراوانتر ده‌كرێن.

ئه‌و هه‌رێم و ناوچانه‌ی داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن
كاتالۆنیا:
هه‌رێمی كاتالۆنیا ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا و له‌ چوار پارێزگای سه‌ره‌كی پێكدێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه‌ بڕیاریانداوه‌، رۆژی 1ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، واتا ته‌نها پێنج رۆژ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
سكۆتلاند:
له ئه‌یلوولی 2014، ده‌رفه‌تێكی بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا له‌ ده‌ستدا، به‌ڵام ئێستا جارێكی دیكه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وكات حكوومه‌تی له‌نده‌ن، كه‌ ده‌یڤید كامیرۆن له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا بوو، به‌ڵێنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری به‌ سكۆتلاند دابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ریفراندۆم بن، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ و ریفراندۆمیان ئه‌نجامدا.
هه‌رێمی باسك:
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی باسك، چاوه‌ڕوانی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كاتالۆنیای ئه‌و وڵاته‌ن، به‌ شێوه‌یه‌ك ئه‌وان بڕیار له‌ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن، ئه‌وانیش له‌ ئیسپانیا جیاده‌بنه‌وه‌.
باسك، ده‌كه‌وێته‌ باكووری ئیسپانیا و به‌ درێژایی چه‌ندین ساڵ، له‌ رێگه‌ی رێكخراوی چه‌كداری و ئه‌نجامدانی هێرش، له‌ دژی ئیسپانیا چالاكی ئه‌نجامداوه‌، تا ساڵی 2011، رێكخراوی ئیتای چه‌كدار، كه‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانه‌ی ئه‌وروپاوه‌ له‌ لیستی تیرۆردا بوو، بڕیاری فڕێدانی چه‌كیدا.
كۆرسیكا:
دوورگه‌ی كۆرسیكای فه‌ره‌نسی، شوێنی له‌ دایكبوونی ناپلۆن پۆناپه‌رته‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا داوای ئۆتۆنۆمی، یاخود خۆڕێبه‌ری ده‌كات، به‌ڵام پێشنبیی ده‌كرێت له‌ داهاتوودا هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی بدات و له‌ فه‌ره‌نسا جیا ببێته‌وه‌.
له‌ ئێستاشدا داوای ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌كه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا، له‌كاتێكدا ئه‌و دوورگه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی ده‌ریای تیرانی و له‌ ئیتاڵیا نزیكتره‌ له‌ چاو فه‌ره‌نسا، به‌ڵام له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ سه‌ر به‌ حكوومه‌تی پاریسه‌.
كۆماری سربیا:
كۆمارێكی ده‌گمه‌نه‌ (كۆماری سربی بۆسنه‌)، فه‌وا‌ره‌یه‌كه‌ له‌ناو فیدرالیه‌تی بۆسنه‌ و هه‌رسك، دوای هه‌ره‌سهێنانی یوگسلافیا له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی دایتۆن په‌یدابوو.
وێڕای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه‌، به‌ڵام دانیشتووانی ئه‌و كۆماره‌، مافی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تییان نییه‌.

© 2017 Hawler