ئەیلول 19, 2020

ھاریی و مێگان ماركڵی له‌ كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیادا ناژین

 به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌ی میدیایی له‌ به‌ریتانیا؛ ھاریی و مێگان ماركڵی خێزانی بڕیاریان دا دەستبەرداری كارە گشتییەكانیان بن و كۆشكی بەریتانیا جێبھێڵن،زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت كاری سه‌ربه‌خۆی بكه‌ن و له‌ ڕێگای ریكلام و بازرگانی جل و به‌رگه‌وه‌ ژیانی خۆیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن. ئەو بڕیارەش چاوەڕوان نەكراوبوو ھەم بۆ خێزانە شاھانەكەی كۆشكی به‌ریتانیا و ھەمیش بۆ جیھان بەگشتی. ئەوەی بووەتە جێی پرسیار ئەوەیە ئایا دوای دەستبەرداری ئەو ھەموو داھاتەی بۆ كۆشكەكەوە دەگەڕێتەوە، دەبێت چۆن شێوازی ژیانی خۆیان ڕێك بخه‌ن تاوەكو بتوانن بژێوی ژیانیان پەیدا بكەن و ئاستی گوزەرانیان بە بەرزی بمێنێتەوە.

لە نوێترین راپۆڕتی "سی ئێن ئێن بزنیس" تایبەت بەو ھەنگاوە پێشبینی نەكراوەی فەرمانڕەوای ناوچەی ساسێكس و خێزانەكەی ئەنجامدراوە دەڵێت، بەگشتی خێزانە گەورەكەی كۆشكی بەریتانیا خاوەنی سامانێكی یەكجار گەورەن و داھاتێكی زۆریان لە رێگەی ئەو زەوییانەوە بۆ دەگەڕێتەوە كە ھەیانە، پشكی گەورەش بەر شاژن ئێلیزابێت و شازادە چارڵز دەكەوێت، ئەوە جگە لەو بڕە پارەیەی كە لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە وەك منحەی سەروەری دەدرێتە شاژنی كۆشكی سپی بۆ راییكردنی كارە گشتییەكان.
ھاری و خێزانەكەیشی مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە و %5 ی منحەی سەروەری وەردەگرن، بەڵام ئێستا لەگەڵ جێھێشتنی كۆشك، دەبێت دەستبەرداری ئەو بڕە پارەیە بن، ئەوە جگە لەوەی كە %95 ی مووچەیان لە شازادە وێڵزەوە وەردەگرن، ھاری و مێگن، ئاماژەیان بەوەداوە كە دەیانەوێت لە رووی گوزەران و داراییەوە سەربەخۆ بن، ئەوەش بەو مانایە دێت كە دەبێت بەدوای ھەلیكاری گونجاو بگەڕێن.

 

محمد لادێ - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler