
حكومه‌تی ئیتاڵیا له نزیكه‌وه چاودێری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران ده‌كات و داواش له به‌رپرسانی ئێرانی ده‌كات ئازادی خۆپیشاندان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئه‌نجیلینۆ ئه‌لفانۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ئیتاڵیا، راگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له نزیكه‌وه چاودێری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێران ده‌كات و داواشی له به‌رپرسانی ئێران كرد كه
ئازادی خۆپیشاندان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌نجیلینۆ ئه‌لفانۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له رۆژی پێنجشه‌مه‌ی
رابردووه‌وه، به هۆی خراپی بژێوی ژیان و ره‌وشی ئابووری زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌نجیلینۆ ئه‌لفانۆ گوتوویه‌تی: له نزیكه‌وه چاودێری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران، هه‌روه‌ها داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن چاودێری لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی-مان كردبوو كه له باره‌ی خۆپیشاندان و ناڕهزاتییهكان رایگه‌یاندبوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه گرنگه به پێی یاسا، ئازادی خۆپیشاندان له ئێران ده‌سته‌به‌ر بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ توندوتیژییه‌ك له لایه‌ن به‌رپرسان یان خۆپیشانده‌رانه‌وه رووبدات.