کانونی یەکەم 16, 2019

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی هۆكاری خۆكاندیدكردنی بلومبێرگ بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا ئاشكرا دەكات

بەشێك لە باسانەی كە ئەم هەفتەیە رۆژنامەكانی ئەمریكا و جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە كاندید كردنی ملیاردێرێكە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بۆ ساڵی 2020 . بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژنامەی (نیۆیۆرك پۆست)ی ئەمریكی یەكەم رۆژنامە بوو كە ناوی ئەو كاندیدەی ئاشكركرد.

ڕۆژنامەی (نیۆیۆرك پۆست)ی ئەمریكی نووسیویەتی كە مایكل بلومبێرگ گەورە ملیارێری ئەمریكی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2020ی ئەو وڵاتە كاندید دەكات.
ئەم رۆژنامەیە نووسیویەتی بلومبێرگ هەنگاوەكانی خۆپاڵاوتنی دەست پێكردووە، وەكوو یەكێك لە كاندیدەكانی حیزبی دیموكراتەكان خۆی دەپاڵێوێت، هەر بۆ ئەم مەبەستە هەفتەی ڕابردوو لە ویلایەتی (ئالاباما)ی ئەمریكی گشت پەڕاوەكانی پێشكەش بە دەستەی هەڵبژاردنی حیزبەكەی كردووە".
مایكل بلومبێرگ كە ئێستدا تەمەنی 77 ساڵە و پێشتر ڕەتی كردبووەوە كە خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكی ئەمریكا و هۆكارەی ئەوەشی ئەوە بوو نەوەك پێگەی (جۆ بایدن) لاواز بكات، بەڵام كەسێكی نزیكە لەو كاندیدە قسەی بۆ رۆژنامەی نیۆریۆك پۆست كردووە و دەڵێت بلۆمبێرگ لە قسەكانی پەشیمان بووەتەوە، چونكە پێی وایە كاندیدەكانی حیزبی دیموكراتەكان لاوازن، بۆیە ئەو بڕیارە تازەیەی داوە.
مایكل بلومبێرگ كە سەرەتا فەرمانبەری بانكێكی ئەمریكا بووە و دواتر بووە بە چواردەمین دەوڵەمەندترین كەسی جیهان، هەندێك كەسیش بە كاریگەرترین دەوڵەمەندی جیهان ناوی دەبەن، بلومبێرگ ئێستە بە یەكێك لە كاریگەرترین كەسایەتیی ئابووریی جیەان دادەنرێ و پاڵێوراوە بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە هەڵبژاردنەكانی 2020.
سەرەتای كاركردنی مایكل بلومبێرگ لە بانكێكی بچووك بووە بە ناوی بانكی سالمون كە مووچەی ساڵانەی نەدەگەیشتە 9 هەزار دۆلار، دواتر كۆمپانیایەكی زانیاری تایبەت بە پێشكەشكردنی ئاماری ئابووری دامەزراند، بە ەۆی بهەێزی ئەو ئامارانەی بڵاوی دەكردنەوە، ژمارەیەكی زۆر لە بانكە جیەانییەكان پشتیان پێبەست.
ڕۆژنامەی (فۆربس) لەبارەیەوە نووسیویەتی كە بلومبێرگ ئێستە 55 ملیار دۆلاری هەیە و لە ڕیزبەندی چواردەمین دەوڵەمەندی جیەانە، لە كاتێكدا سامانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستەی ئەمریكا تەنەا سێ ملیار دۆلارە.
ئەم ملیاردێرەی ئەمریكا بۆ سێ كاتی جیا بەرێوەبەری شارەوانیی نیویۆرك بووە، بۆ یەكەمین جاریش لە ساڵی 1981 كۆمپانیا ئابوورییەكەی دامەزراند، دواتر گەشەی كرد و لە ئێستە ئەم كۆمپانیایە 120 لقی لە جیەاندا هەیە و 20 هەزار فەرمانبەریشی هەیە.
بلومبێرگ بەوە لە دەوڵەمەندەكانی دیكەی جیەان جیادەكرێتەوە كە دەیەوێ لەو كاتەی لە ژیاندایە، سامانەكەی ببەخشێ، بە پێچەوانەی ئەو دەوڵەمەندانەی داوا دەكەن دوای مردنیان نیوەی سامانەكانیان ببەخشن.

 

ئاریان دەرگەڵەیی- هه‌ولێر

© 2017 Hawler